ڕێپێوانی ئازادی لە حەوتەمین ڕۆژدا لە ڕوان بەردەوامە

ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ڕوانی فەرەنسا لە ڕۆژی حەوتەمدا بەردەوام بوو، هاوڵاتیان دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی ئاگادارکرانەوە.

ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ڕوانی فەرەنسا لە ڕۆژی حەوتەمدا بەردەوام بوو.  

لە چالاکییەکەدا، بەشداربووان هەزاران بڵاوکراوەیان بەسەر گەل و توێژەکاندا دابەشکرد. هەروەها چەند دۆسیەیەکیان دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی ڕادەستی ڕێکخراو و دامەزراوە فەرەنسییەکان کرد.

کۆمەڵەی نوێنەری ڕێپێوانەکە لە ٢٥ کەس پێک دەهات، لەگەڵ هەڤاڵەکانیان بە درێژایی ڕێپێوانەکە سترانیان چڕی و درووشمیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە و زانیاریان دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی بڵاوکردەوە.

هاوسەرۆکی جەدەکە-فە، شاهین پۆلات ئاماژەی بەوە کرد دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان چەکی کیمیایی و ئەتۆمی بەکاردەهێنێت، کەچی بەرامبەر گەریلا شکستی هێناوە. دەیانەوێت هێزی خۆیان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی بەکاربهێنن و لەڕێگەی چاپەمەنییەوە گەل فریو بدەن، بەڵام بێهودەیە.

ئەو پۆستکارتانەی کۆکرانەوە ڕەوانەی دوورگەی ئیمراڵی کران کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێیدا گۆشەگیرکراوە.

پاشان لە کۆمەڵەی گشتی ڕوان کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو. گەلی هەرێمەکە بەدەمەوەهاتنی گەرمیان هەبوو بۆ کۆبوونەوەکە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی کوردستان، پارێزەر مەحمود شاکار ڕایگەیاند، دژی گۆشەگیری هەموو هەوڵێکی یاساییان گرتۆتەبەر، بەڵام ئەم ڕەوشە تەنها بە تێکۆشانی یاسایی چارەسەر نابێت، هاوکات تیشکی خستەسەر سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە کوردستان.