ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە: نوودا کارکەرییان یادکردەوە

ڕێپێوانکاران لە "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە"دا گەیشتنە ئەلباکێ. ڕێپێوانکاران لە شوێنی لە دایکبوونیدا یادی نوودا کارکەریان کردەوە.

بە بەشداری پەرلەمنتاران، هاوسەرۆکانی شارەوانی، نوێنەری ڕیکخستنە کۆمەڵایەتییەکان "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" بەردەوامە و لە شەشەم ڕۆژی ڕێپێوانەکەدا لە ناوچەی پایزاوای ئامەد ڕاگەیاندرواێکیان خوێندەوە.

'تێکۆشانی ئازادی سەردەکەوێت'

پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە، موراد چەپنی وتی : "هەمووی سەد کەسێکین لێرەدا بەڵام لە دڵی ملیۆنان کەسداین. بۆ گەیاندنی قسەی ملیۆنان کەس لێرەداین. وتەبێژی ملیۆنان کەسین. بەردەوامین لە تێکۆشانی ئازادی و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین."

یادی نوودا کارکەر کرایەوە: ژن ژیان ئازادی

لە بەردەوامی ڕێپێوانەکەدا و پاش گەشتنیان بە ناوچەی ئەلباکی وان. ڕێپێوانکاران لە جێگەی لە دایکبوونیدا یادی ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی هەپەگە و یەژا ستار نازان بایرام (نوودا کارکەر) بە پێشەنگایەتی تەژەئا کردەوە. لە یادکردنەوەکەدا پەرلەمانتاری دەرسیم ئایتەن کۆردوو قسەیکردوو ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی ژنان تێکۆشانێکێ درێژمەودایە، لە تێکۆشانماندا فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" وەک گرنگترین بەهامان بەرەوە پێشەوەچووە و لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە.