بە دیمەن

لە لیڤەرپوول ستاندەکانی "عەبدوڵا ئۆجالان" دانران

لە لیڤەرپوول لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، ستاندەکانی "عەبدوڵا ئۆجالان" دانران.

مەجلیسی گەلی کوردی لیڤەرپوول بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە گۆڕەپانە هەرە قەرەباڵەغەکانی شارەکە ستاندی "عەبدوڵا ئۆجالان"ی دانا. ستاندەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازێنرایەوە. لە ستاندەکەدا برۆشور دەربارەی گۆشەگیری ٢٥ ساڵە دانرا.

لەو چوارچێوەیەدا لە شەقامەکانی شارەکەدا سەدان بڵاوکراوە دابەشکران. خەڵکی خۆجێی پێشوازییەکی گەرمیان لە ستاندەکە کرد. ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "دوێنێ ماندێلا، ئەمڕۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە.

لە ستاندەکەدا باس لە پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و گرنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری ئاشتیانە کرا، چەندین کەس کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان هەڵگرت.

گۆشەگیری ڕەها

لەسەر ناوی ناوەندی جڤاکی کورد ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، گوترا: " لەو کاتەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ڕادەستی تورکیا کرا، لەژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە. لە بەرامبەر ئەمەدا ڕێبەر ئاپۆ بە فیکر و ڕامان و پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک کە پەرەی پێداوە، بەرخۆدانێکی شکۆدار پێش دەخات. ئەم پارادایمە بۆتە ڕێنوێنی و نەخشەڕێگای مرۆڤ بۆ گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی ڕادیکاڵ.

بنیاتنانی ئاشتی

ئەکتەری هەرە گرنگی چارەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، بەبێ گوێدانە هەموو یاسا نێونەتەوەیی و ناوخۆییەکانی خۆی، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەژێر گۆشەگیری ڕەهادا ڕاگیراوە. بۆ چارەسەری ئاشتیانە پێویستە گەل خاوەنداری لە ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بکات کە ١٠ ی تشرینی یەکەم دەستی پێ کردووە و فشار لە دەوڵەتی تورک بکات. تەنها بە یەکگرتن لەدەوری فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانین دەوڵەتی تورک تێکبشکێنین کە ڕۆژهەڵاتی ناوینی کردۆتە گۆمی خوێن. بۆیە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ واتای بنیاتنانی ئاشتییە".