هەپەگە: ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

لە چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا و گورز لە حەفارەیەک و چەپەرێک درا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

لە هەرێمی هەفتانین؛

لە ١٢ی تەمووز لە کاتژمێر ١٩:٢٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کانی بی بە تەکنیکی نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. لە ئەنجامی چالاکێکەدا داگیرکەرێک سزا درا.

لە هەرێمی مەتینا؛

لە ١٣ی تەمموز لە کاتژمێر ١٤:١٠ خولەکدا لە هەرێمی بەرخۆدانی گۆلکا بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز لە حەفارەیەکی داگیرکەران وەشێندرا و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا حەفارەکە لە کارکردن وەستا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ١٣ی تەمموز لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە تەکنیکی نیشانەشکێنی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێنرا.

لە ١٣ی تەمموز لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لەو کاتەی داگیرکەران لە ناوچەکەدا لە جموجوڵدا بوون بە تەکنیکی نیشانەشکێنی گورزیان لێدرا. لەو چالاکیکەدا کە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا، داگیرکەرێک سزادرا.

لە ١٣ی تەمموز لە کاتژمێر ١٤:١٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا کە لەناوچەکەدا لە جموجوڵدا بوون. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا جوڵەی داگیرکەران وەستێنرا.

لە ١٣ی تەمموز لە کاتژمێر ١٦:١٥ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و حەشارگەیەکی داگیرکەران تێکدرا.

لە ١٤ی تەمووز لە کاتژمێر ١١:٣٠و ١٣:٢٥ خولەکدا بە چەکی قورس گورز لە دگیرکەران وەشێنرا کە دەیانویست تەکتیکی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیربکەن. گورز لە حەشارگەیەک وەشێنرا و جموجوڵی داگیرکەران وەستێنرا.

لە ١٤ی تەمموز لە کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە تەکنیکی نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ١٤ی تەمموز تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی یەکجار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛

لە ١٢، ١٣ و ١٤ی تەمموز لە هەرێمی خواکورک شاخەکانی  شەهید هاوار، شەهید شەریف، بەربزنێ، سنین، خنێرای ژوروو ٩ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سییندار، مژێ، زێڤکێ، خێرێ و گوزێ ١٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٥ جار؛ بە گشتی ٢٧ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران.

لە ١٤ی تەمموز لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، گۆلکا، شێلازێ، دەرگەل، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانی شاخی شەکیف بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران.