بە دیمەن

لە چیای شەنگال ئاگر کەوتەوە

لە ڕۆژئاوای چیای شەنگال بە هۆکارێکی نادیار ئاگر کەوتەوە. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و هێزەکانی ئاسایش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەستوەردانیان کرد.

لە شەنگال ئەمساڵ پلەی گەرما چەندین جار ٤٥ پلەی تێپەڕاند، ئەمڕۆ یەکێک بوو لەو ڕۆژە گەرمانە. بەهۆی گەرمای زۆرەوە لە ڕۆژئاوای چیای شەنگال کە وەک قەندیلی شێخمەند و گوندەکانی درێجێ دەناسرێت، لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانییەوە ئاگر کەوتەوە. زانراوە، ئاگرەکە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.  

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ئاسایشی ئێزیدخان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەستوەردانیان کرد.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال داوای لە خەڵکی شەنگال کرد دەستبەجێ بگەنە شوێنی ڕووداوەکە و هاوکاربن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.