لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیروت بۆ ژنانی ئێزدی چالاکی ئەنجامدرا
بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی قڕکردن لە شەنگال، لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕێکخراوەکانی ژنان چالاکیان ئەنجامدا.
بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی قڕکردن لە شەنگال، لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕێکخراوەکانی ژنان چالاکیان ئەنجامدا.
وەقفی ژنان و وەقفی کەلتوور و کۆمەڵایەتی نەورۆز و کۆمەڵەی وەردە بوتوروس- یەکسانی بۆ کاروباری ژنان، لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان چالاکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا ببۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ژنانی ئێزدی.
زۆرێک لە چالاکوانان و کۆمەڵەکانی ژنانی لوبنان و فەڵەستین بەشداری چالاکییەکە بوون.
سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵەی وەردە بوتوروس- یەکسانی بۆ کاروباری ژنان، د. ماری ئەلدبس قسەی کرد و کۆمەڵکوژی شەنگالی بیرهێنایەوە، ماری بانگەوازی کرد بۆ لێپرسینەوە لە تاوانباران و ئاشکراکردنی چارەنووسی هەزاران ژنی ئێزدی.
٣ ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال و زیاتر لە ٦ هەزار ژن و مناڵی ئێزدیان ڕفاند. ئەوکات هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە شەنگال کشایەوە و خەڵکی شەنگالی لەبەردەم هێرشی چەتەکان جێهێشت.