کۆڕبەندێک لە قامیشلۆ: مەترسی گەورە لەسەر ناسنامەی کورد هەیە

لە قامیشلۆ لە کۆڕبەندێکدا راگەیەندرا کە مەترسیەکی گەورە لە سەر ناسنامەی کورد هەیە و ئەوە خرایەڕوو، "بڵاوبوونەوەی پاڕادایمی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەرفەتی نیشاندانی هەڵوێستێکی بەهێز دەرەخسێنێت".

کۆڕبەندەکە لە ژێر ناوی 'پێناسەکردنی ناسنامەی کوردی و گەلانی سوریا لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا' بە پێشەنگایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە هۆڵی زانای شاری قامیشلۆ دەستیپێکرد.

بە دەیان رۆشنبیر، ئەندامانی پارتە سیاسیەکان، کۆنگرەی ستار، دەستپێشخەری سووری بۆ ئازادی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، پارێزەران، مامۆستایان، مێژووناسان بەشداریان لە کۆڕبەندەکەدا کرد.

لە کۆڕبەندەکەدا پرسەکانی "پەرەسەندە کۆمەڵایەتی، کولتوری و سیاسیەکان لە ناسنامەی کوردی، پێش و پاش شۆڕشی رۆژئاوا" و "ناسنامەی سیاسی و رێکخستنکراوی کورد کە دوای شۆڕش دروستبووە و پێرسپێکتیڤ و دوورنمای چارەسەری دۆزی کوردی لە سوریا" گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

لە بەشێکی کۆڕبەندەکەدا مامۆستای زانکۆی رۆژئاوا سیپان ئیسماعیل لەسەر یەکەم تەوەر قسەی کرد و ئاماژەی بە مێژووی کوردان کرد و ئەوەی خستەڕوو کە زۆر دەوڵەت وداگیرکەر مێژووی کوردان وەک ئەوەی لە ١٩٢٥ و بە شۆڕشی شێخ سەعیدەوە دەستیپێکردبێت پێناسە دەکەن، ئەمە هەڵەیە، کورد ناسنامەیەکی هەزاران ساڵی هەیە. لەگەڵ کنە و پشکنینی شوێنەوارەکان ئەوە ئاشکرا دەبێت. لە هەرێمەکەمان ٤٠ گرد ژنە و پشکنینیان تێداکراوە، بە ئەنقەست زانیارییەکانیان ئەو کنە پشکنینانە شاردراونەتەوە. ئەمەش بۆ شاردنەوەی ناسنامەی گەلی کوردە".

هەر لەوبارەوە هێمای بۆ ئەوەکرد کە دوژمنانی گەلی کورد کاتێک هێرش دەکەنە سەر شوێنەوارە مێژووییەکان ئەمە هێرشێکی مەبەستدار و ئامانجدارە بۆ سەر ناسنامەی کورد و بۆ ئەوەی هێرش بۆ سەر شوێنەوارە مێژووییەکان لە عەفرین و سەرێکانی و ناوچەکانی دەوروبەریانی بەبیرهێنایەوە و وتی: ئامانج لەوە سڕینەوەی مێژووی کوردان.

سیپان ئیسماعیل باسی لەوەکرد کە ناسنامەی کورد و مێژووەکەی مەترسی گەورەی لەسەرە و بەم جۆرە جۆرە بەردەوام بوو: "بەتایبەتی گرنگی و پێناسەکردنی لە مەترسیدایە. کاتێک ئەنجامی کنە و پشکنین لە شوێنەوارەکان دەربکەوێت خاوەنداری لە ناسنامەی کوردیش دەکرێت.

مامۆستا سیپان ئیسماعیل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، کە لە بەرامبەر هەموو هێرشە نەژادپەرستی، رەگەزی، مێژوویی، کولتوری و کۆمەڵایەتی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان وەستاوەتەوە و وتی، "خەونی داگیرکەران کە زیاتر لە ١٠٠ ساڵە بەردەوام و دەیانەوێت میساقی میللی زیندووبکەوە، لەلایەن بزوتنەوەی ئازادیەوە بەری پێگیراوە. بەڕێز عەبدووڵا ئۆجالان لە ژێر ناوی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری بۆ هەموو شتێک خستەڕوو  و مۆدێلێکی نوێی پێسکەش کرد. پڕۆژەی نەتەوە-دەوڵەت بناغەیەکی چەوت و ناڕاستی هەیە و بۆ دەسەڵاتە. لەبەرامبەری ئەو سیاسەتەی لە هەرێمەکەمان جێبەجێ دەکرێت هێڵی سێهەمە".

مامۆستا سیپان بەم وتانە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "پێوستی زۆر بە خاوەنداری لە ناسنامەی کولتوری و سیاسی هەیە. کێشەی سەرەکی ئێمە کە من رەخنەی لێدەگرم ئەوەیە کە پشت بە سەرچاوەکانی دیکە دەبەستین، نەک سەرچاوە کوردیەکان. لە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکاندا ئەمە دەکەین. کار و خەباتی دامەزراوەکانمان بە گوێرەی قۆناغەکە نییە و کەموکورتی هەیە. گەر خاوەنداری لە ناسنامەی ئەم هەرێمە بکەین دەتوانین خۆمان بپارێزین".

کۆڕبەندەکە بە گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکانی دیکە بەردەوامە.