بە دیمەن

بە مەڕاسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهیدان شاهین و دڵشێر بە خاک سپێردرا

تەرمی شەرڤانی یەپەگە شەهید دڵشێر باکوور و شەرڤانی تەڤ-دەم شەهید شاهین ئیسماعیل لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپێردران. لە مەڕاسیمەکەدا بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان درا.

دانیشتوانی کانتۆنی فورات تەرمی شەرڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) شەهید دڵشێر باکوور (مەحمود قەتاش)  لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە کاتی ئەرکی خۆیدا لە گوندی شێخلەری ڕۆژئاوایی کۆبانێ شەهید بوو، وە تەرمی شەرڤانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) شاهین ئیسماعیل (شاهین عەلی ئیسماعیل) کە لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی خۆییدا لە کۆبانێ شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ بە خاک سپارد.


دۆست و هاوڕێ و بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامی ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکانی سەر بە بئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشداری مەڕاسیمەکە بوون. مەڕاسیمەکە بە خولەکێک وەستانی ڕێزگرتن دەستی پێکرد. یەک لە ئەندامەکانی بەڕێوەبەری مەجلیسی سەربازی کۆبانێ ئیسماعیل ئیسماعیل سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەر دوو شەهید کرد. ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد دەبێت گەل خاوەندارێتی لە شەهیدان بکەن و گوتی: "ئەوکاتەی سەفەربەری بۆ کۆبانێ ڕاگەیاندرا، شەهید دڵشێر خۆی گەیاندە کۆبانێ، لەو بەرخۆدانەدا جێگەی خۆی گرتەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید دڵشێر دەکەین. شەهیدانمان ڕێگەی هەقیقەتن، دەبێت خاوەندارێتی لە تێکۆشانی ئەوان بکەین، ڕێگای تێکۆشانیان بڵندتر بکەین".
هاوسەرۆکی مەجلیسی  بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات، سارا خەلیل گوتی: "لە کەسایەتی هەردوو شەهیدا، سەر بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی دادەنەوێنین. هەردوو شەهید جگە لە ژیانی بنەماڵەیی ژیانێکی دیکەیان بۆ خۆیان بونیاتنا. دەبێت ڕێگەی شەهیدان هەتا کۆتایی بەردەوام بکەین".
بە ناوی بنەماڵەی شەهید شاهین ئیسماعیل، جەمال حوسێن قسەی کرد و گوتی: “شەهید شاهین هەمیشە لە تێکۆشان بوو، هەردەم لەسەر ڕێبازی حەقیقەت بوو، هەردەم لەگەڵ هاوڕێکانی لە تێکۆشاندا بووە".
پاشان ناسنامەی هەر دوو شەهید لە لایەن ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
 پاشان تەرمی هەر دوو شەهید بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردران.