لە ڕەقە، تربەسپی و دێرک چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوون

لە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە ڕەقە، تربەسپی و دێرک لە دژی زیهنییەتی پیاوسالاری پەیامی فراوانکردنی تێکۆشاندرا.

لە چوارچێوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە٢٥ی تشرینی دووەم، چەند چالاکییەک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکخرا.
چالاکییەکان بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆت بپارێزە" ڕێکخرا.
ڕەقە
نوێنەرانی مەجلیسی ئەدلبی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، دەستەی پەروەردە و فێرکردنی کانتۆنی ڕەقە، مەجلیسی ژنانی سووریا و دەستەی ژنانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەریی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشداری پانێڵەکە بوون. پانێڵەکە نە دروشمی بە “بەفەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆتبپارێزە” لە هۆڵی عەشتاری ڕەقە ئەنجام درا. وتەبێژی مەجلیسی ژنانی پارتی سووریای ئاییندە، فاتمە ئەل عەلی پانێڵەکەی بەڕێوە برد.
فاتمە تیشکی خستەسەر توندوتیژی دژی ژنان و کاریگەرییەکانی لە سەر ژنان، ماڵبات و کۆمەڵگە مەترسییەکانی توندوتیژی دەروونی، جەستەی، ئابووری شڕۆڤەکرد.
فاتمە ئاماژەی بەوەشکرد توندوتیژی دژی ژنان تەنها مژارێکی مرۆڤانە و ئەخلاقی نییە، بەڵام بەدەسهێنانی دادپەروەری، یەکسانی هەمیشەیی، پێویستە.
پاشان بەشداربوانی پانێڵەکە بۆچوونی خۆیان دەربارەی پانێڵەکە دەربڕی.
جێگری دەستەی هاوسەرۆکی ژنانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نەورۆز موسلیم باسی لە دەستکەوتەکانی ژنان کرد لە شۆڕشی ڕۆژئاوا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گوتی: “ژن بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ پێشەنگایەتیان لە گەلی خۆیان کرد لە دژی زیهنییەتی پیاوسالاری”. 
هاوسەرۆکی ئەدلب ئیسرا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی توندوتیژی کۆتایی بێت، پێویستە هەوڵ بدرێت هۆکارەکانی توندوتیژی دەستنیشان بکرێت. هەروەها پێویستە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان کێشەکە چارەسەر بکەن.

تربەسپی
هەر لە هەمان چوارچێوەدا ئەندامانی کۆنگرەی ستار لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری تربەسپی بروشوری پەیوەست بە ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی توندوتیژی دژی ژنان  وەک ڕۆژی تێکۆشان دژی توندوتیژی دژی ژنان دابەش کرد.
دێرک
کۆنگرەی ستار لە ناوەندی چاند و هونەری دیجلەی شاری دێرک سیمینارێکی ڕێکخست. دانیشیتوانی شارەکە، ئەندامەکانی دامەزراوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بەشداری سیمینارەکە بوون. 
لە سیمینارەکە سینەڤزیۆنێک سەبارەت بە شەهیدان ڕۆژگەر هێلین و ئاسیا عەلی پیشاندرا، کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەم لە چالاکییەکی فیداییدا لە ئەنقەرە شەهید بوون.
دواتر ئەندامی کۆنگرەی ستاری شاری قامیشلۆ سۆزدار عەفرین قسەی کرد و گوتی: “٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی تێکۆشان و بەرخۆدانە بۆ مافەکانی ژنان. لەبەر ئەوەی نەژادپەرستی و سیاسەت لە دژی ژنان، دادپەرەوەر نییە، بۆ ئەوەی مافەکانی خۆمان بە دەستبهێنین دەبێت تێبکۆشین و بەرخۆدان بکەین.