ناسنامەی ٣ شەهید راگەیەندرا

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاورێیانمان رۆسیدا، مەزڵوم و بەرخودان تێکۆشانی ئازادییان رادەستی ئێمە کرد و بە تێگەیشتنێک کە شایەنی ئەوان بێت، ئێمە زیاتر گوڕ بە تێکۆشان دەدەین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٣ گەریلا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

"خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد و جەنگاوەری پێشەنگی گەلەکەمان هاوڕێ رۆسیدا مێردین و هاورێیانمان مەزڵوم و بەرخودان لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٤ دا شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان رۆسیدا مێردین وەک شوێنکەوتووی مەزڵوم دۆغان، سەلجوق شاهان، غوربەتلی ئەرسۆز، خەلیل داغ، جەسور رۆبۆسکی، ئارژین ئامەد، دەنیز فورات، نوژیان ئەرهان، عەلی کانیرۆژ و ژیان ئامارگیەکان لە رۆشنکردنەوەی گەلەکەماندا، لە تێگەیشتن لە راستی دوژمن و لە پوچەڵکردنەوەی هێرشەکانی شەڕی تایبەتدا رەنجی کێشا و کادرێکی پێشەنگ بوو کە رۆڵی گێڕا. هاوڕێمان رۆسیدا بە تێکۆشانی خۆی لە گەورەشارەکانی تورکیا تا چیاکانی کوردستان، واتادارترین وەڵامی بە گوشارەکانی دوژمن لەسەر راگەیاندنی ئازاد و گەلەکەمان دایەوە. بۆ ئەوەی راستی بگەیەنێتە گەلەکەمان و رای گشتی جیهان، هەموو جۆرە گوشار، ئەشکەنجە و ستەمی لەبەرچاو گرت و بێ سڵکردنەوە لە زیندانەکانی دوژمندا دڵسۆزی تێکۆشانەکەی مایەوە، لە دژی دوژمن سازشی لەسەر هەڵوێستی ژنی ئازاد نەکرد. چیاکانی کوردستانی وەک کاریگەرترین گۆڕەپانەکانی تێکۆشان لە دژی دوژمن بینی، خۆی گەیاندە چیاکانی کوردستان و کاری راگەیاندنی ئازادی لەوێ درێژەپێدا کە زۆر هۆگری ئەو کارە بوو. لە دەستێکیدا پێنوس و کامێرا، لە دەستەکەی دیکەیدا بە چەکەکەی ئاگری ئازادی ناخی خۆی، بە رێپێوانی ئازادی کە لە چیا درێژەی پێدا، هەم گەریلایەتی بە تێر و تەسەلی بەزیندوویی راگرت و هەمیش ساتەکانی ئازادی گەریلای هەرمان و هەمیشەیی کرد. هاوڕیمان رۆسیدا بووە دەنگی دلێری راگەیاندنی ئازاد لە چیاکانی کوردستان، لە کاتی پێویستدا لە ریزەکانی پێشی پێشەوە لە دژی دوژمن دەجەنگا و جەنگاوەری ژنی ئازادی ئاپۆیی و فەرماندەیی یەژاستاری بە شێوەیەکی شایستە وێنا دەکرد.

هاورێمان مەزڵوم کە وڵاتپارێزی گەلەکەمان لە عەفرین و وەفاداری بە وڵاتەکەمان کوردستانی لە کەسایەتی خۆیدا وێنا دەکرد، بە تامەزرۆیی، جۆش و خرۆشی گەورە خۆی گەیاندە چیاکانی کوردستان، هەبوونی خۆی بە رەنج لە چیاکانی کوردستان مسۆگەر کرد. بە بەشداربوونی گیانبازانەی لە هەموو ساتێکی ژیانیدا بووە یەک لە هاوڕێیانمان کە نرخی ئافراند و تێکۆشانی فیداییانە بە شەهیدبوونی گەیاندە بەرزترین ئاست. هاوڕێمان مەزڵوم لە راستی پەکەکەدا خۆی تواندەوە و هەرمان بوو.

رۆڵەی هێژای گەلی عەرەب، شۆڕشگێڕی ئینترناسیۆناڵیست هاوڕێمان بەرخودان وەک جەنگاوەرێکی هێژا ناوی خۆی لە دژی کۆلۆنیالیزم و داگیرکەر تورک لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا کە ئەڵترناتیڤی ئازادی گەلانە، بەرخودانێکی ئەفسانەیی کرد. هاوڕێمان بەرخودان کە بە بڕوایەکی بەهێز بە رێبەر ئاپۆ و فەلسەفەکەی وەفادار بوو، وەک جەنگاوەرێکی راستی هەموو ساتێکی ژیانی خۆی بە هەوڵی بەهێز لەپێناو تێگەیشتن و بەکردەوەکردنی ئەندێشەکانی رێبەرمان تێپەڕاند و بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی.

بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئازادی کە هاوڕێیانمان رۆسیدا، مەزڵوم و بەرخودان رادەستی ئێمەیان کردووە بە شێوەیەکی شایستەی ئەوان گەورە بکەین، سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی ئەو هاوڕێ شەهیدانەمان دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: رۆسیدا مێردین

ناو و پاشناو: ئەمینە دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: یڵدز- نەزیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئاداری ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

 

 

ناسناو: مەزڵوم دۆغان

ناو و پاشناو: بەسام عەلی

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک- باوک: مەهە- عەدنان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئاداری ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: بەرخودان قامیشلۆ

ناو و پاشناو: ئەمیر ئەحمەد ئەلجاسم

شوێنی لەدایکبوون: قامیشلۆ

ناوی دایک- باوک: سهام- ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئاداری ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا