چالاکییەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالا کییان ئەنجامدا لە ئەنجامدا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خراونەتە خوارەوە و گورز لە شۆڤڵێک دراوە.

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە بەم شێوەیەیە :
"لە هەرێمی مەتینا؛
لە ١٨ ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٢٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا بە شۆڤڵ ڕێگا دروست بکەن بە چەکی قورس کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا کردەوە داگیرکارییەکەیان وەستێنرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ١٧ ی ئاب کاتژمێر ٠٦:١٥ خولەک فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دەوڵەتی تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودیی بە چەکی تاکەکەسی خرایە خوارەوە. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمان ئەنجامدرا.
لە ١٨ ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٢٠ خولەک داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
لە ١٧ ی ئاب کاتژمێر ١٢:١٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بەشێوەی نیشانشکێنی داگیرکەرێک سزا درا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
لە ١٧ ی ئاب کاتژمێر ٢٠:٣٨ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار هێزەکانمان هەلیکۆپتەریکی داگیرکەریان کردە ئامانج. دوای دەستێوەردانەکە هەلیکۆپتەرەکە لە ناوچەکە دوور کەوتەوە.
لە ١٨ ی ئاب کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی نیشانشکێن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک کرایە ئامانج و تێکشکا.
لە ١٨ ی ئاب کاتژمێر ٢١:٣٦ خولەک هێزەکانمان دەستوەردانیان لە جموجۆڵەی هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک کرد کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە گەشتدا بوو و لە ئەنجامدا ناوچەکە بەجێهێشت.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو
لە ١٨ و ١٩ ی ئاب، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ١١ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆمباران کرا.
لە ١٨ ی ئاب، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆمباران کرا.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا
١٨ ، ١٩ ی ئاب لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی کۆلیت، قەڵا ، لۆلان ، شەهید شەریف ، سنین، بەربزین ١٤ جار بوردومان کراون، لە هەرێمی گارە زێڤکێ، دەشتی کافیە، گردی کۆن ، زەنگل، شاخی سیسەر، کانی سارکێ و دۆلا مارانێ ١٨ جار بوردومان کراوە، لە هەرێمی مەتینا  گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، بێشیلی، شێلازێ و دەرگەلێ ١٠جاران و لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٤ جار بوردوومان کراوە. لە کۆی گشتی دا  ٤٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی ئەو شوێنانە بۆردومان کراون.
لە ١٧ ی ئاب بە ڕێگەی هەلیکۆپتەرە جەنگیەکانەوە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا بۆردومان کرا.