داگیرکەران برادۆستیان بۆردوومان کرد

فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمی برادۆستیان بۆردوومان کرد.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە لەسەر باشووری کوردستان بەردەوامە. فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئێوارەی ئەمڕۆ هەرێمەکانی سنین و پانەکەشک و گەلی ڕەشی لە سنووری برادۆست بۆردوومان کرد.

زانراوە کە سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکە بەردەوامە. دەربارەی زیانەکانی بۆردوومانەکە زانیاری بەردەست نییە.

هەروەها زانراوە لە ئەنجامی بۆردوومانەکە لە هەرێمەکە ئاگر کەوتووەتەوە.