مەجلیسی دایکانی ئاشتی داوای ئازادی ٩ زیندانیان کرد

مەجلیسی دایکانی ئاشتی داوای ئازادی ئەو ٩ کەسەیان کرد کە لە گوندی بلەخشێی ناوچەی کەرجەوس گیران.

لە گوندی بلەخشێی ناوچەی کەرجەوسی ئێلح ٩ کەس لەنێویاندا کەسانی نەخۆش و پیر پاش ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستبەسەرکران و دواتر ئازادکران، لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی لە ١٣ ی تەمموز گیران. لەم بارەیەوە مەجلیسی دایکانی ئاشتی ئێلح لەبەردەم بینای نوێنەرایەتی مەجلیسەکە کۆنگرەی ڕۆنامەوانیان بەست، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) زەینەب ئۆدونجو، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.

درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ماف و یاسا و دادپەروەری" بەرزکرایەوە، ئەندامی مەجلیسی دایکانی ئاشتی کامیلە شیشمەک ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر گرتنی ئەو ٩ کەسە و داوای کرد ئازاد بکرێن، گوتی: "ئێمە بۆ ئەو سێ دایکەی گیراون دادپەروەری دەخوازین. داوای ئازادکردنیان دەکەین".

شیشمەک ڕایگەیاند دایکان چەند مانگە لە چالاکی دان و ڕۆڵەکانمان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن، گوتی: "ئەگەر لەگەڵ ئۆجالان گفتوگۆ بکرێت، ئاشتی لە جیهان دێتەدی".

شیشمەک ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان، گوتی: "بانگەواز لە بارزانی دەکەین، شەرمە و عەیبە و گوناهە، مەبە هاوبەشی ئەم شەڕە، مەبە هۆکاری براکوژی. ئێمە نامانەوێت سەرباز و پۆلیس و ڕۆڵەکانمان بمرن".