شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە ئانتوەرپ یادکرانەوە

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری ئانتوەرپی بەلجیکا بە چالاکیەک شەهیدانی ١٤ی تەمموز یادکرانەوە.

چالاکی یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر بە ناوی کۆمسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانەوە، دایکی شەهید سوڵتان هەڵبەستێکی لەسەر شەهیدانی ١٤ی تەمووز خوێندەوە.

هەر لە چالاکیەکەدا نوسەر فواد کاڤ قسەیکرد و لە قسەکانیدا باسی لە قۆناغەکانی زیندانی ئامەد کرد. هەڵسەنگاندی بۆ بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزن کرد و سەرنجی خستە سەر گرنگی تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

دواتر ڕەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل دەربارەی کودەتای فاشیستی ١٩٨٠ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کودەتاکە بە پلانسازی ناتۆ ئەنجامدرا و بە تایبەت لە دژی تەڤگەری ئازادی بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕەمزی کارتال ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی ئازادی هێڵی سوری گەلی  کوردە و وتی: "دەوڵەتی تورک هەموو بنەماکانی خۆی لەسەر نکۆڵیکردن و لەناوبردنی کوردان بونیاتناوە، کودەتای ١٢ی ئەیلولیشی بەم ئامانجەوە پێکهێنا."

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕەمزی کارتال ئاماژەی بە ڕۆڵی گەنجان کرد و وتی: "پێویستە ژن و ژنانی گەنج زۆر باش خۆیان بەڕێکخستن بکەن بۆ دامەزراندنی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک."

لە چالاکیەکەدا بەڵگەفیلمێک دەرباری شەهیدانی ١٤ی تەمموز نمایشکرا و چالاکیەکە بە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" کۆتایهات.