شەهیدانی ١٤ ی تەمموز لە هێلسینگبۆرگ یادکرانەوە
لە هێلسینگبۆرگ شەهیدانی ١٤ ی تەمموز بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
لە هێلسینگبۆرگ شەهیدانی ١٤ ی تەمموز بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
لە شاری هێلسینگبۆرگی سوید، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدانی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزن، مەراسیمێکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. لە یادەکەدا، لە کەسێتی خەیری دورموش و کەمال پیر و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان پیشاندرا.
پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جونەید جانش لە یادەکەدا گوتی: "بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان شەهیدانی ١٤ ی تەمموزی وەک شۆڕشگێڕانێک ناساند کە لە شەڕی مانەوە و لەناوچوونی کورداندا سەرکەوتوو بوون".
جونەید جانش بانگەوازی کرد بۆ خاوەندارێتی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ناڕەزایەتی بەرامبەر خیانەتی پەدەکە دەربڕی، گوتی: "خاوەنداری لە شەهیدانی ١٤ ی تەمموز خاوەندارییە لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. خاوەنداری لە شەڕڤانانی ئازادی کە لە هەلومەرجی دژواردا بەرخۆدانی مەزن دەکەن، خاوەندارییە لە ئازادی کوردستان".
سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی ١٤ ی تەمموز پیشاندرا.
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.