تەرمی شەڕڤان عەبدوڵا ئەحمەد بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی جەبهەت ئەکراد عەبدوڵا ئەحمەد کە ١١ ی تەمموز لە مەنبەج شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی فافین بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی جەبهەت ئەکراد عەبدوڵا ئەحمەد کە ١١ ی تەمموز لە مەنبەج شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی فافین بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی جەبهەت ئەکراد عەبدوڵا ئەحمەد کە ١١ ی تەمموز لە مەنبەج شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی فافینی مەنبەج بەخاکسپێردرا. کۆچبەرانی عەفرین و دانیشتووانی شەهبا و ئەندامانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان بەشداربوون.
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا محەمەد ولۆ قسەی کرد و لە کەسێتی شەهید عەبدوڵا ئەحمەد هەموو شەهیدانی مانگی تەمموزی بیرهێنایەوە.
ئەندامی مەجلیسی ڕێکخستنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ئیلهام محەمەد گوتی: "ڕۆژانە شەهید دەبەخشین لەپێناو پاراستنی ئەم خاک و گەلە. ئەمەش بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردە".
پاشان لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید، ئامۆزای شەهید عەبدوڵا، شێخ عەلی قسەی کرد و دووپاتی کردەوە درێژەپێدەری ڕێگەی شەهیدان دەبن.
پاشان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.