ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن لە ئیستەنبوڵ ٣٥ ڕۆژە بەردەوامە
لە ئیستەنبوڵ ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ٣٥ ڕۆژە بەردەوامە.
لە ئیستەنبوڵ ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ٣٥ ڕۆژە بەردەوامە.
هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلو ٣٥ ڕۆژە چالاکی دەکەن.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەی ئەسەنلەر، مەحمود ئوناڵ ڕایگەیاند ساڵانێکە ئیرادەی گەلی کورد نکۆڵی لێ دەکرێت، دەسەڵاتداران باسی دیموکراتیکبوون و ئاشتی دەکەن، بەڵام چارەسەری پرسی کورد و ئیرادەی گەلی کورد نادیدە دەگیرێت.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی ناوچەکانی ئاتاشەهیر و ئەسەنیورت و بیۆغلو قسەیان کرد، دووپاتیان کردەوە پێویستە ڕێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگیرێت، بە نکۆڵی لە ئیرادەی گەلی کورد و شەڕکردن، کەس ناتوانێت ژیانێکی ئاشتییانە بنیات بنێت.
چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) خانم کوروم و هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)ی ئیستەنبوڵ عەلی با قسەیان کرد و تیشکیان خستەسەر جۆشوخرۆشی گەل لە ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە".
ئێشکگرییەکەی ئەمڕۆ بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.