ئێشکگری "ڕێزگرتن لە ئیرادە": قەیوم تاوانە

لە جولەمێرگ ئێشکگری "ڕێزگرتن لە ئیرادە" لەگەڵ گرووپی ٦ هەمین بەردەوامە. ئەندامی مەجلیسی شارەوانی جولەمێرگ شەعبان ئالکان گەندەڵییەکانی قەیومی ئاشکرا کرد و گوتی: "قەیوم دەستبەسەراگرتن و تاڵان و کرێخۆری و گەندەڵییە".

ئێشکگری "ڕێزگرتن لە ئیرادە"

ئێشکگری "ڕێزگرتن لە ئیرادە" لەلایەن ڕێکخستنەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـی گەلانی جولەمێرگ و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی جولەمێرگ، بەردەوامە.

لە ڕۆژی ١١ هەمیندا شاندێک لە موش و وانەوە چالاکییەکەیان گرتەئەستۆ. ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی جولەمێرگ دەربارەی گەندەڵییەکانی قەیوم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان بەست.

ئەندامی مەجلیسی شارەوانی جولەمێرگ شەعبان ئالکان ڕایگەیاند ئەو بودجەیەی قەیوم لە ساڵی ٢٠٢٤ ئامادەی کردووە نزیکەی ٦٠٠ ملیۆنە، ٤٠٪ ی ئەم بودجەیە لە سێ مانگی پێش هەڵبژاردن لەلایەن ئاکەپەوە بەسەر لایەنگرانیدا دابەشکراوە.

ئالکان ڕایگەیاند قەیوم دەستبەسەراگرتن و تاڵان و کرێخۆری و گەندەڵییە.

پاشان شاندەکە بە درووشمی "جولەمێرگ زێدی ئێمەیە، شارەوانی کاری ئێمەیە" و "بەرخۆدان ژیانە" بەرەو شارەوانی ڕێپێوانیان کرد.