هه‌واڵی به‌په‌له‌: بانگەوازی مێژوویی لە ڕێبەر ئاپۆوە
بە دیمەن

پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان

تولای حاتیمۆغوڵاری هاوسەرۆکی دەم پارتی پەیامی ڕێبەر ئاپۆی بۆ ژنان بڵاوکردەوە.

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان تولای حاتیمۆغوڵاری بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە ڕۆژی جیهانی ژنان لە کۆبوونەوەی گروپی ژنان لە پەرلەمان سڵاوی ئاراستەی زیندانیانی ژن کرد و سەبارەت بە ژنان ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی دەسەڵات گرت.

تولای حاتیمۆغولاری ڕایگەیاندا، لەبری بەهێزکردنی مافە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ژنان، حکومەت ساڵی ٢٠٢٥ی وەک "ساڵی بنەماڵە" راگەیاندووە و وتی: "دواتر هەوڵیاندا بڕیاریان لەسەر ئەوە داوە کە ئایا ژنان منداڵیان ببێت یان نا، یان چەند منداڵیان ببێت. بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەی سیاسەتی دانیشتووان و ئەنیستیتوی بنەماڵە دامەزران. ئێمە دەمانەوێت لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانەدا کە لە ژێر پەردەی پاراستن و بەهێزکردنی بنەماڵە، چەوساندنەوە لەسەر جەستە و تەندروستی ژنان و دەستوەردان لە هەموو بوارەکانی ژیانیاندا دەکەن دوور بخەنەوە.

تولای حاتیمۆغوڵاری داوای لە حکومەت کرد لەسەر پرسی ژنکوژی هەنگاوی جددی بنێت و وتی: "ڕێگای ڕێگریکردن لە توندوتیژی پیاوان ڕوونە. دەستبەجێ بگەڕێنەوە بۆ پەیمانی ئەستەنبوڵ. تکایە یاسای ژمارە ٦٢٨٤ جێبەجێ بکەن. واز لەو هەژارییە بێنن کە بەسەر ژناندا سەپاندووتانە. ژنان ڕووبەڕووی کردەوەی جیاکاری دەبنەوە. پێویستە ڕێگا و ئامرازەکان بۆ مسۆگەرکردنی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان بدۆزرێتەوە. پێویستە دەستبەجێ مامەڵەی خراپ و پێشێلکردنی مافەکان دژی ژنانی زیندانی کۆتایی پێ بهێنرێت."

تولای حاتیمۆغوڵاری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "نابێت لەبیرمان بچێت کە ژنان پێکەوە بەهێزن. لە٨ی ئادار پێکەوە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین. لەگەڵ بزووتنەوەکانی ژنانی تورک، فێمینیستەکان و بزووتنەوەکانی ژنانی کورد دەست لەناو دەستی یەکتر لە هەر چوار گۆشەی تورکیا بە ڕەنگی ژنان دەڕازێنینەوە. ئێمە لە گۆڕەپانەکاندا بە دروشمی 'ئێمە بە تێکۆشانی ئازادی ژنانەوە ئاشتی بەڕێکخستن دەکەین' ئامادە دەبین. لە ٨ی ئاداردا درێژە بەرخۆدانمان دەدەین."

پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆی بڵاو کردەوە

تولای حاتیمۆغوڵاری ئاماژەی بە دیدارەکەیان لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: "بەڕێز ئۆجالان جارێکی تر باوەڕی بەرزی خۆی بە تێکۆشانی ئازادی گەلان و بەرخۆدانی شکۆمەندانەی ژنان دووپات کردەوە. بەرێز ئۆجالان بە ڕوونی ڕایگەیاند؛ "سەفەربەریی بنەڕەتی سەردەمی نوێ تێکۆشان بۆ دیموکراتیکبوون، کردەوەی شۆڕشگێڕانەیە بۆ دێموکراتیکبوونی ژنان. مەرجی یەکەمی شۆڕشگێڕ بوون و سۆسیالیست بوون ئەوەیە کە بە ڕوانگەیەکی ئازادیخوازانە لە پرسی ژن نزیک ببنەوە. ئێمە تێکۆشانی خۆمان بۆ یەکسانی، ئازادی و دیموکراسی بە ژنان تاجدار دەکەین، کە لە مێژوودا زۆرترین ستەم و چەوساندنەوەیان لەگەڵ کراوە.بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان سەرنجی بۆ هیوا و ئیرادەی تێکۆشانی ئازادی ڕاکێشا کە ژنان خوڵقاندوویانە و سڵاوی خۆی ئاراستەی هەموو ژنان کرد. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥هەموو جیهان شایەتی سەردەمێکی مێژوویی بوون. بەرێز ئۆجالان، بە بانگەوازییەکەی بۆ ئاشتی و دیموکراسی، دەرگای ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە. ئەم بانگەوازییە بوو بە بەهێزترین بناغەی ئاشتی و چارەسەری ئەم سەدەیە. ئێمە لە سەردەمێک نزیک دەبینەوە کە ژیانمان نەک بە ترس و مەترسی، بەڵکوو بە داواکاری دیموکراتیک، یەکسانی، دادپەروەری و ئازادی ژیانمان دیاری دەکەن. کەس لەم سەردەمەدا ناتوانێت خۆی بەرزتر لە کەسی تر ببینێت. کاتی ژیانێکی یەکسان و دادپەروەرانەیە.

دەبێت گۆڕەپانی سیاسەت و یاسایی بەرفراوان بکرێت

بەڕێز ئۆجالان بانگەوازی ئاشتیی و دیموکراتیکی بە چارەسەر وەرگرت. مانیفێستۆی ئاشتیی و دیموکراسی دەرگای سەردەمێکی نوێ دەکاتەوە. موخاتەبی ئەم مانیسفێتسۆ تەنها پەکەکە نییە، لە هەمانکاتدا دەوڵەتە، کۆمەڵگە و ئۆپۆزسیۆنە. یەکێک لە موخاتبە زۆر گرنگەکانی بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئەنجوومەن. پەرلەمان دەبێت خێرا گۆڕەپانی دیموکراتیک، سیاسەت و یاسایی بەرفراوان بکات. بە فراوانکردنی ئاشتیی و دیموکراسی دەتوانرێت ڕێ لە ئیمکانەکانی کودەتا بگیرێت و ڕۆڵێکی مێژووی بگێڕێت. بڕوانن عەبدوڵا ئۆجالان لە بانگەوازەکەیدا چی گوت؛ دەمەوێت ئەو وشانە بۆ ئێوە بڵاو بکەنەوە. دەڵێت؛ 'ڕێزگرتن لە ناسنامەکان، ئازادی بیرکردنەوە، ڕێکخراوبوونی دیموکراتیک، دامەزراندنی کۆمەڵگەی-ئابووری و سیاسی هەموو پێکهاتەکان، تەنها بە بوونی کۆمەڵگە و گۆڕەپانی سیاسی دیموکراتیک بە دی دێت. سەد ساڵی دووەمی کۆماری تەنها بە دیموکراسی دەتوانرێت تاجدر بکرێت، دەبێتە خاوەن یەکێتی و بەردەوامییەکی هەمیشەیی'.

دینامیکی پڕۆسەکە لە پێش تورکیا، دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادییە. پشتڕاستی بکەنەوە کە ئەو ساتە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن داواکارییەکانی بانگەوازی سەدە جێبەجێ دەکەن، نەک تەنها گەلی کورد هەموو گەل و باوەڕیییەکانی تورکیا پێکەوە قازانجێکی زۆر دەکەن. بە بانگەوازییەکەی بەرێز ئۆجالان هەموو دینامیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا قازانج دەکەن و تورکیا بێگومان ئاشتیی خۆی پێک دێنێت. لە ئاستی جیهانی هەم هەرێمی و تورکیا پشتگیرییەکی زۆر مەزنی بۆ بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە. لە مێژوودا پشتگرییەکی وەها مەزن کەم بینراوە.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆک وەزیری ئەڵمانیا، وتەبێژی کۆنسەی ئاسایشی نێونەتەوەیی ئەمریکا، ڕاپۆرتی تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا، وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئێران، ئێراق، سعودیە، وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروۆا پشتگیری زۆر بە هێزی بانگەوازەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. دەمەوێت هەندێک پشتگیری ترکراوە بۆ ڕای گشتیی تورکیا ڕابگەیەنم. لە هەمانکاتدا پارتی چەپی ئەوروپا کە پارتی چەتری پارتە چەپەکانی یەکێتی ئەوروپایە و پارتە سۆسیالیستەکانی ئەوروپا کە پارتی چەتری پارتەکانی سۆسیال دیموکراتیکی ئەوروپایە، پشتگیری زۆر بە هێزیان نیشاندا. هەروەها کۆمەڵێک سەرۆکی کورد مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، بافڵ تاڵەبانی، مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، سەڵاحەدین بەهادین و عەلی باپیر پشتگیرییان کرد و بۆ یەکێتی نێونەتەوەیی گەلی کورد و ئاشتیی پشتگیرییەکی مەزنیان نیشاندا. لە وڵاتدا دەوڵەت باخچەلی ئەم پرۆسەی دەستپێکرد، سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی (DEVA) عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی ئاییندە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و چەندین کەسانی دیکەی سیاسی کە ناویانم نەهێناوە، پشتگیرییان کردوە. پێکهاتەکانمان، هاوپەیمانییە چەپە سۆسیالیستەکان، ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان، چەندین کەس لە گەلان و باوەڕییە جیاوازەکان پشتگرییان کرد. ئەمە بەڕاستی پشتگیرییەکی مێژووییە.

پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەگوێرەی بانگەوازییەکەی رێبەر ئاپۆ لە گەڵ پرۆسەکە مامەڵە دەکەن. ئەم بانگەوازییە و ڕاگەیاندنی ئاگربەست زۆر هیوای ئێمەی بۆ ئاشتی زیادتر کرد. بۆ ئەوەی ئەم هیوایە هەمیشەیی بێت و پەکەکە بتوانێت کۆنگرەی خۆی ببەستێت، پێویستە دەستبەجێ زەمینەی شەڕ کۆتایی پێ بهێندرێت. دەبێت دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو دیوی سنوور بوەستێندرێت. وەک دەزانن پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە و دەبێت ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو دیوی سنووریش ڕابگیردرێت. کاتی ئەوە هاتووە حکومەت و دەوڵەت لەو بارەوە هەنگاو بنێن و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.

لە ساڵانی ١٩٩٠ زیاتر لە ٦٠٠ ئەزموونی شەر و چارەسەری ڕوویداوە. ئەوانەی بە ئەزموونەکانەوە سەرکەوتنیان به دەستهێناوه پرۆسەی بنەمای سیاسی و یاسایی بوون. وەک ئاماژەم پێکرد پێشوازییەکی جیهانی زۆر فراوان لە بانگەوازییەکە کرا. هەروەها ئەگەری ئاشتی و چارەسەری بووەتە هیوایەک لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان. لەم دۆخەدا لەبری ئەوەی کەشوهەوای ئاشتی پەرەی پێبدرێت، هیچ سوودێکی بۆ کەس نییە کە زمانێکی جیاواز لە پرۆسەکە بەکار بهێنرێت. بە هەمان شێوە گرنگە زمانێکە لە میدیاکاندا بەکار دێت زمانی پشتیوانی لە ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک بێت. چونکە سەرەتا بە زمان و وتارەکان ئاشتی بنیات دەنرێت. لەم ڕووەوە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی هەموو ڕۆژنامەنووس و راگەیاندنەکان.

زۆر گرنگە بەڕێز ئەردۆغان خاوەندارێتی لەم پرۆسەیە بکات. تەنها قسەکردن بەس نییە بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراسی تورکیا و گەیشتن بە ئاشتی. کردار و پراکتیزەکردن زۆر پێویستە. بە شێوەیەکی ئاسایی هەمووان چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەوڵەت دەکەن، واتە جەنابی سەرۆککۆمار. بناغەی ئەم پرۆسەیە کە ئاشتی و هیوا و دیموکراسییە، دەبێت سیاسەت و یاسای دیموکراتیک بێت. بەڕێز ئۆجالان بە بانگەوازییەکەی سەرەتایەکی زۆر بەهێزی بۆ دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراتیک دەست پێکردووە. ئەوەی لەسەر ئێمەیە، پەرەپێدانی ئەم سەرەتایەیە و بە دیموکراسی تاجداری بکەین. راستە هیچ شتێک ئاسان نییە، بەڵام دەکرێت. ئێمە لێرەدا پشت بە تێکۆشانی خۆمان بۆ ئاشتی و کۆمارێکی دیموکراتیک دەبەستین.

بەڕێز ئۆجالان دەیەوێت بۆ جێگیر کردنی ئاشتی و بانگەوازییەکە زۆرتر تێبکۆشێت. بەو بۆنەوەی ​​خۆی لە کۆبوونەوەکەماندا ڕایگەیاند کە لە هەموو بەشەکان هەوڵدانی زیاتر پێویستە. سەیرکەن ئەگەر هەلومەرجی ژیان و کارکردنی ئازادانە بۆ بەڕێز ئۆجالان نەڕەخسێندرێت، ئەوا زەحمەتە بتوانێت تێبکۆشێت. بۆیە پێویستە لە زووترین کاتدا دۆخ دەرفەتەکانی بەرێز ئۆجالان دابین بکرێت. هەنگاوێکی دیکەی بەپەلە کە دەبێ بنرێت، هەنگاوی سیاسی و یاساییە لەم پرۆسەیەدا. پێویستە هەموومان بزانین کە دیموکراسیکردن هەرگیز لاوازبوون نییە. ئاشتی کاری لاوازەکان نییە، ئاشتی کاری بوێر و بە تواناکانە. بنیاتنانی دیموکراسی ئەرکی رێبەر گەورەکان و بەهێزەکانە. دەبێت هەموو گەلانی تورکیا لەم بارەوە هەنگاو بنێن. ئەم پرۆسەیە پرۆسەی شکستهێنان نییە. زنجیرە هەنگاوێکە کە هەمووان تێیدا سەردەکەون، بۆیە دەبێت بە متمانە و قەناعەتەوە هەنگاو بنرێت.

بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆبوونەوەکەدا وتنێکی زۆر باشی بەکارهێنا و وتی: "دیموکراسی هونەری کردنەوەی دەمی خەڵکە بە ئازادی". وایە بەراستی کاتی ئەوە هاتووە تورکیا قسەی خۆی بکات. ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمەڵگا ئازادانە بریاری خۆی بدات. هەروەها داوا دەکرێت ئەو ڕێگایانەی سەد ساڵە داخراون، بکرێنەوە، بناغەی دیموکراسی پتەوتر دەبێت. دیموکراتیزەکردنی داهاتووی ئەم وڵاتە مسۆگەر دەکات. دەڵێین وەرن با پێکەوە داهاتوومان بنیات بنێین. لێرەوە دەمەوێت بە هەموو گەلی تورکیا بڵێم، وا مەزانن کۆتاییهێنان بەم پێشهاتانە بە ئاشتی و یەکلاکردنەوەی تەنها سوود بۆ گەلی کورد دەگەیەنێت، بەڵکوو هەمووان تێدا سوود بەخش دەبین بەبێ جیاوازی. چونکە تا ئێستا ئەوەی ڕوویانداوە بە هۆی ئەو سیستەمەو کە ئایدۆلۆژی دەوڵەتی فەرمی دروستی کردووە، بووەتە هۆی کێشە و قەیرانە قووڵەکان.

وەک بەرێز سەلاحەدین دەمیرتاش وتی کاتی ئەوەیە دڵؤپێک ئاو بدەینە درەختی ئاشتی. سەری رێزم بۆ دایکانی ئاشتی دادەنێم، کە بە دەیان ساڵە تێکۆشانیان بۆ ئاشتی ئێستا گەیشتووتە بەرهەم و لە دەوری داری گەورەی ئاشتی کۆمان دەکاتەوە. گرنگترین خاوەنی ئەم پرۆسەیە ئێوەی دایکانی ئاشتین. ئێوەی ژنانن کە بەدەیان ساڵە بەرخۆدانتان کردووە و بەدیلی قورستان لەو پێناوەدا داوە.

ئێمە پێکەوە لە پیرۆزباییەکانی ٨ی ئاداردا بۆ ماف، رەنج و ناسنامەمان ئامادە دەبین. لە ٨ی ئاداردا لە بۆ پاراستنی بانگەوازییەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانەکان دەبین. هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشداری مەراسیمەکانی نەورۆز دەبین. بەیەکەوە ئاگری نەورۆزی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک هەڵدەکەین."