پیاوێک هاوسەر و دوو برای هاوسەرەکەی کوشت

لە شاری دیلۆک خەلیل چاگلار هاوسەرەکەی خۆی بە ناوی یوکسەل چاگلار و دوو برای هاوسەرەکەی خۆی کوشت و خوشکێکی هاوسەرەکەی و کچێکی خۆیشی بریندارکرد.

پیاوێک بە ناوی خەلیل چاگلار تەمەن ٤٧ ساڵ لە دیلۆک هاوسەر، و دوو برای هاوسەرەکەی خۆی کوشت و کچەکەی خۆی و خوشکی هاوسەرەکەشی بریندارکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان یوکسەل چاگلار کە بەردەوام لێیدەدرا، گەڕابووەوە بۆ ماڵی باوکی لە ناوچەی بەلکیس.

دوای رۆژێک خەلیل چاگلار بە بیانووی قسەکردن چووە ماڵی باوکی یوکسەل و بە چەک هێرشی کردبووە سەریان.

هێرشکارەکە هاوسەرەکەی خۆی و دوو برای بە ناوەکانی محەمەد و ئەحمەد ئۆیماکی کوشتووە.

خوشکی یوکسەل بە ناوی عادیلە ئۆیاک و کچەکەی بە ناوی نیمەتیش برینداربوو. راگەیەندرا کە باری تەندروستی بریندارەکان ناجێگیرە.

بکوژەکە کە لە شوێنی رووداوەکە هەڵهات، لە ناوچەی بێرجوکی رحا بە هەمان ئەو چەکەی تاوانەکەی ئەنجامدابوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هـ . ب