پیک: دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ڕۆحی نەتەوەییەوە بجووڵێنەوە

پیک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد و گوتی: "دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەلی کورد کۆمەڵکوژییەکی دەست پێ کردووە. پێویستە هەموو پارتە کوردییەکان و گەلی کورد دژی دەوڵەتی تورک بە ڕۆحێکی نەتەوەیی بجووڵێنەوە".

پارتی ئیسلامی کوردستان (پیک) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزارکرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕێکی بێ ئەخلاقانە و قێزەونی دژی گەلی کورد دەست پێ کردووە و ناوچە مەدەنییەکان و ناوچە خزمەتگوزارییەکان دەکاتە ئامانج. ئەمەش کۆمەڵکوژییەکە بەرامبەر گەلی کورد.

پیک بانگەواز لە هەموو پارتە کوردییەکان و گەلی کورد دەکات، دژی دەوڵەتی تورک بە ڕۆحێکی نەتەوەییەوە بجووڵێنەوە و یەکدەنگ بن بەرامبەر هێرشەکان.

پیک بێدەنگی جیهان بەرامبەر هێرشەکان شەرمەزار دەکات و داوا لە دەوڵەتانی جیهان دەکات وەکچۆن بە گرنگییەوە دەڕواننە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، بەهەمانشێوە گرنگی بدەن بەم گەلی کورد و هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕابگرن.