پیلانگێڕی ناتۆ لەسەر گەلی کورد لە شاری گەڤلی سوید شەرمەزارکرا
پیلانگێڕی ناتۆ لەدژی گەلی کورد بۆ ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتیەکە، لە شاری گەڤلی سوید لەلایەن ئینتەرناسیۆنالیستەکانەوە شەرمەزار کرا.
پیلانگێڕی ناتۆ لەدژی گەلی کورد بۆ ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتیەکە، لە شاری گەڤلی سوید لەلایەن ئینتەرناسیۆنالیستەکانەوە شەرمەزار کرا.
رۆژی دووشەممە لە شاری گەڤلی سوید لە گۆڕەپانی ریدهوستن کاتژمێر ١٨:٠٠ چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا.
کوردستانیان و دۆستە ئینتەرناسیۆنالیستەکانیان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. نووسەر ئاننا جۆرگنسدۆتر لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی، " هیچ بیانویەک بۆ قبوڵکردنی هەڵوێستی سوید نییە کە مامەڵە لەگەڵ دیکتاتۆرێک بکرێت."
ژین حاجۆ لەسەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە سوید و فینلەندا وتی، " ئێوە لە دڵەوە کورد ئازار دەدەن. ئێوە نیگەرانیەکانی کورد زیاتر دەکەن."
بە ناوی چالاکوانە گەنجەکانیش کلاس ئیڤارسۆن قسەی کرد و وتی، " ئێمە لەدژی شەڕین و نامانەوێت لەگەڵ ئەردۆغانی دیکتاتۆر مامەڵە بکرێت."
لە چالاکیەکەدا موزیک و گۆرانی و شیعر لەدژی شەڕ پێشکەش کران.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە چالاکیەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەرەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان بەرز کردەوە.
ف.ق