قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ له دۆرتمۆند به‌رزراگیرا
گه‌نجانی كورد له دۆرتمۆند به رێپێوانێك سڵاویان له قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ كرد و هێرشه داگیركارییه‌كان و گۆشه‌گیری له ئیمراڵییان شه‌رمه‌زاركرد.
گه‌نجانی كورد له دۆرتمۆند به رێپێوانێك سڵاویان له قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ كرد و هێرشه داگیركارییه‌كان و گۆشه‌گیری له ئیمراڵییان شه‌رمه‌زاركرد.
گه‌نجانی كورد به بۆنه‌ی ساڵیادی ١٥ی ته‌باخ له شاری دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا رژانه شه‌قامه‌كان و له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی "وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی" رێپێوانیان كرد. له رێپێوانهكهدا ئاڵاكانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، په‌كه‌كه، هه‌په‌گه و یه‌په‌گه هه‌ڵدران. گه‌نجان له رێپێوانهكهدا به‌رده‌وام دروشمی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"یان ده‌وته‌وه.
گه‌نجان له رێپێوانهكهدا سه‌رنجیان بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری دژوار له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان راكێشا هه‌روه‌ها گه‌نجان باسیان له‌وه‌كرد، كه له رۆژانی رابردوودا هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوا زیادیان كردووه و وتیان: "ئێمه له دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر به‌رده‌م له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌بین و تێكۆشان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه".
رێپێوانی گه‌نجان به دروشمه‌كانی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" كۆتاییهات.
هـ . ب