قەشە جۆی ڕایان: عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرێکی ئیلهام بەخشە

قەشە جۆی ڕایان یەکێک لە قەشە خانەنشینەکانی کڵیسای ویستمینستیری کاسۆلیکی لە لەندەن ئاماژەی بەوەدا بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهام دەبەخشێت بە مرۆڤ. ڕایان ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیری پیشاندا و وتی: "کارێکی نامرۆڤانەیە."

لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا، قەشە ڕایان کە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ قەشەی کڵیسا بووە و ماوەیەکە خانەنشین بووە، بە ئامانجی دەربڕینی پشتیوانی لەهەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" پۆستکارتی ناردووە بۆ دوورگەی ئیمراڵی.

ڕایان ئاماژەی بەوەدا فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ و توندوتیژی ئیلهام دەبەخشێت بە مرۆڤ و وتی ویستوویەتی ببێت بە بەشێک لەم فکرانە. ڕایان باسی لەوەکرد لەو کاتەی کە قەشایەتی کردووە، بەشداری چەندین هەڵمەت و کامپینی ئاشتی کردووە بە تایبەت لە بارەی دۆخی ئەفغانستانەوە.

ڕایان زۆر بەباشی ئاشنای گەلی کوردە و پەیوەیست بە پرسەکانی گەلی کورد، نیگەرانی جدی هەیە.

ڕایان ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩ سەرنجی ڕاکێشاوە و تێبینی ئەوەی کردووە کە عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانیەکی  دورگەی ئیمراڵی زیندانی و گۆشەگیرکراوە.

 ڕایان ڕایانگەیاند کە گرنگی بە پرسی کورد دەدات و چەندین جاریش بەم هۆیەوە سەردانی تورکیای کردووە. ڕایان ئەمەی وت: "وەک دەستەی کۆمیسیۆنی داد و ئاشتی لە سەردانەکانمان بۆ تورکیا، ویستمان سەردانی زیندانی ئیمراڵی بکەین. بێگومان هیچ ڕێگەیەک بۆ ئەمە نەبوو. بەڵام دەرفەتی ئەوەم بۆ ڕەخسا کە هێندەی تر گەلی کورد بناسم."

'عەبدوڵا ئۆجالان ڕوناکی پێشەنگی کۆمەڵگەی کوردە'

ڕایان ڕایگەیاند، سەردان و چاودێرییەکان لە تورکیا و کوردستان نیگەرانی کردووە و ڕایدەگەیەنێت، ساڵانێکە هەوڵی ئەوە دەدات پشتیوانی خۆی بۆ گەلی کورد نیشان بدات. ڕایان ڕایگەیاند کە ئەو هەڵمەتەی لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردوو زۆر گرنگە و بیری هێنایەوە کە لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتەی لە ساڵی ٢٠١٢ دەستیپێکرد، زیاتر لە ١٠ ملیۆن واژۆ کۆکرایەوە و وەفدێک واژۆکانی گەیاندە ئەنجومەنی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ. ڕایان ئاماژەی بەوەدا کە ئەویش لەو شاندەدا بووە و ئاماژەی بەوەدا کە عەبدوڵا ئۆجەلان ڕوناکی  پێشەنگە بۆ کۆمەڵگەی کورد.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕایان پێناسەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "هەموو کاتێک وتوومە عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ کۆمەڵگەی کورد وەک ماندێلایە. لەگەڵ هەموو ئەو شتانەدام کە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە. عەبدوڵا ئۆجلان لەسەر ئاستی جیهاندا ئانالیستێک و بیرمەندێکە. لە ڕوانگەی فکرەکانی ئەوەوە مرۆڤ بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ و توندوتیژی ئیلهام وەردەگرێت. بۆیە دەمەوێت ببم بە بەشێک لە هەموو ئەو شتانەی ئیلهام دەدات قسەکانی عەبدوڵا ئۆجالان. من فکرەکانی ئەو وەک سەرچاوەی ئیلهامێکی گەورە دەبینم."

'گۆشەگیری کارێکی نامرۆڤانەیە'

ڕایان ناڕەزای توندی بەرامبەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندا و وتی: " ئەمە کارێکی نامرۆڤایەتییە و بەمانای پێشێلکردنی هەموو یاسای پەیمانە نێونەتەوەییەکان دێت. مرۆڤێک ئەوەندە گۆشەگیر بکرێت! لەبەر ئەوە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' زۆر بە گرنگ دەبین و بۆ پشتیوانیکردنی ئەو هەڵمەتە هەرچیم لەدەست بێت دەیکەم."

ڕایان لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەدا پۆستکارت بۆ دوورگەی ئیمراڵی دەنێرێت. ئەم پۆستکارتانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەشداری ڕوانگەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی دەبێت و بەشێکە لەو ڕوانگانە.