قەیوم بە بڕی ١٠ هەزار لیرە باڵۆن دەکڕێ
قەیوم لە شاری وان بۆ کۆنگرەی حەوتەمی ئاکەپە، ٣٠٠ هەزار تل خەرج دەکات و بۆ هەر باڵۆنێک بە لۆگۆیی ئاکەپە بڕیی ١٠ هەزار لیرە تێچوەکەیەتی.
قەیوم لە شاری وان بۆ کۆنگرەی حەوتەمی ئاکەپە، ٣٠٠ هەزار تل خەرج دەکات و بۆ هەر باڵۆنێک بە لۆگۆیی ئاکەپە بڕیی ١٠ هەزار لیرە تێچوەکەیەتی.
ئەو خەرجیانەی بۆ کۆنگرەیی حەوتەمی ئاکەپە تەرخانکراون، جارێکی تر ئەوە دەردەخاتەوە کە بۆچی قەیومەکان کەوتوونەتە ژێر قەرزێکی زۆرەوە.
قەیومەکان بۆ کۆنگرەیی حەوتەمی ئاکەپە، بڕێکی زۆری بودجەیی شارەوانی تەرخان دەکەن بۆ پڕوپاگەندەکانی ئاکەپە، خەرجیەکان بۆ کۆنگرەی حەوتەمی ئاکەپە سەرنجڕاکێشن بە شێوەیەک تەنها بۆ ڕازاندنەوەی هۆڵی کۆنگرەکە بڕیی ١٧ هەزار و ٥٠٠ تل تەرخانکراوە، بۆ فەرشی سور کە ئەردۆغان لەسەر دەڕوات ٦ هەزار تل...
پەڕلەمانتاری وانی دەم پارتی مەحمود دیندار، لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "ئەو بودجەیی کە دەبێت لە پێناو خزمەتکردنی گەلدا بەکاربهێنرێت، دەیخەنە خزمەتی خۆیانەوە. لە وان کۆنگرە دەبەستێ و بودجەیەکی زۆر بۆ کڕینی باڵۆن بە لۆگۆی ئاکەپەوە تەرخان دەکات. لە کاتی خۆیدا لێپرسینەوە لەمە دەکەین. ڕاپۆرتەکانی دادگای ڕاوێژکاریمان لەبەردەستە، ئەم بابەتەمان خستە ڕۆژەڤی ئەنجومەن، دادگا، بەڵام داد و دادگا لە ژێر دەسەڵاتی خۆیاندایە. ئەوەی لە وان دەگوزەرێت تاوانە، نابێت پارتێکی سیاسی بودجەیی شارەوانییەکان خەرج بکات".