رێگە نادرێت پارێزەران رۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکانی ئەمڕۆی باکور و تورکیا ببینن
چاوپێکەوتن لەگەڵ ١١ رۆژنامەوانی کورد کە ئەمڕۆ دەستگیرکران قەدەغەکراوە و پارێزەران ناتوانن چاویان پێبکەوێت.
چاوپێکەوتن لەگەڵ ١١ رۆژنامەوانی کورد کە ئەمڕۆ دەستگیرکران قەدەغەکراوە و پارێزەران ناتوانن چاویان پێبکەوێت.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئەنقەرەدا، پۆلیسی تورک لە چەندین شار هەڵیکوتایە سەر ماڵی رۆژنامەوانە کوردەکان. لە ئەنجامدا دیرەن یورتسەڤەر بەڕێوەبەری کاری نوسینی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دەنیز نازلیم ، سەلمان گوزەلیوز، زەمۆ ئاگگۆز، بێریڤان ئاڵتان، هاکان یالچین، ئەمروللا ئاجار و جەیهان شاهینلی پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و حەبیبە ئەرەن و ئوزنور پەیامنێرانی ژن نیوز و محەمەد گونخان رۆژنامەنووس دەستگیرکران.
دادگای پێنجی ئەنقەرە بریاریدا کە چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ رۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکان ئاستەنگ بکرێت.
ف.ق