رێکخراوی یەکگرتووی کۆمەڵگەى داهێنەر لە گانا بەشداری کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بوو

جۆن نانا یو ئۆکیەری سەرۆکی رێکخراوی پرۆژەى یەکگرتووی کۆمەڵگەى داهێنەر (ACCP) لە گانا رایگەیاند، بۆ ئەوەى بە خێرایی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدی بێت، تکا لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەم بە ئەرکی خۆی هەستێت.

کەمپەینی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی و تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رۆژ لە دوای رۆژ رێکخراوی زیاتر بەشداریی تیادا دەکەن. رێکخراوی پرۆژەى یەکگرتووی کۆمەڵگەى داهێنەر (ACCP) - (Aliance Creative Communitey Projet - ACCP)  نامەیەکی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان بوو.

پرۆژەى یەکگرتووی کۆمەڵگەى داهێنەر (ACCP) لە ساڵی ٢٠٠٨ لە وڵاتای گانا لە کیشوەری ئەفریقا دامەزراوە. لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بووەتە ئەندام لە ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا (ECOSOC).

پرۆژەى یەکگرتووی کۆمەڵگەى داهێنەر (ACCP) بە تایبەتی لە وڵاتانی تۆگۆ لە رۆژئاوای ئەفریقا پرۆژە بەڕێوەدەبات، بەشداریی لە کەمپەینی "کاتیەتی، بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە لە تورکیا، ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بوو.

"ئۆجالان رێبەر و نوێنەری رەوای گەلی کوردە"

جۆن نانا یو ئۆکیەری سەرۆکی رێکخراوی (ACCP)ی گانا بە ناوی رێکخراوەکەیەوە نامەیەکی بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و لە نامەکەدا هاتووە، "عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە زینداندا گۆشەگیر کراوە. بەرێز ئۆجالان لەلایەن ملیۆنەها کوردەوە وەک نوێنەری رەوا قبوڵ دەکرێت، لە دژی گوشارەکانی دەوڵەتی تورک وەک رێبەری بەرخودان قبوڵ دەکرێت، لە گفتوگۆکانی چارەسەریدا لەگەڵ حکومەتى تورکیا لە ساڵانی ٢٠١٣ – ٢٠١٥ رۆڵێکی ناوەندی و سەرەکیی گێڕا. بێگومان موخاتەبێکی کاریگەری و شکۆمەندی ئاشتییە. ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەى کورد واتایەکی گرنگی ژیانیی هەیە.

دەبێت بە خێرایی نووسینگەی کۆمیسیاریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ (OHCHR) چالاک بکرێت

بۆ ئاشتی و ئارامی لە تورکیا و ناوچەکە، دەبێت لە چوارچێوەی پەیمانی دژ بە سزاکان و هەڵسوکەوت بۆ بچووکردنەوەی بەدەر لە پێوەرە مرۆڤایەتییەکان، ستەمکردنی جۆراجۆر و ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تورکیا لە ساڵی ١٩٩٨دا ئیمزا و پەسەندی کردووە، بە خێرایی هەلومەرجی زیندانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بگۆڕدرێت و دۆخی رەچاو بکرێت و گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بۆیە تکا دەکەین  کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجەی نووسینگەی کۆمیسیاریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ (OHCHR) بە خێرایی چالاک بکرێت.

هەروەها بۆ ئەوەى بە خێرایی بابەتی ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدی بێت، تکا لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەم بە هەموو ئەرکەکانی خۆی هەستێت. لەو خاڵەدا چاوپێکەوتنەکانی ئاشتی بۆ دەستەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاسان بکە، داوات لێدەکەین دەست بە هەوڵەکانت بکەیت، تورکیا رێز لە بەپرسیارییەکانی خۆی لە چوارچێوەی یاسا نێونەتەوەییەکاندا بگرێت".

خەباتی پشتیوانی دەکەن

رێکخراەکانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا (ECOSOC) لە ژێر چەتری دەستەى گشتی، سکرتێری گشتی، ئەنجوومەنى ئاسایش، دیوانی دادپەروەریی نێونەتەوەیی و لە ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا (ECOSOC)، کە پێنج ئۆرگانی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکانن، لۆبی و پشتیوانی ئەنجام دەدەن.

دەستەی خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێکی هاوبەش رایانگەیاند، کاتی ئەوەیە بە ناوی "بۆ ئاشتییەکی یەکسان لە تورکیا، ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەستیان بەو کەمپەینە نێونەتەوەییە کردبوو.

ئەو دوو رێکخراوە لە رێگەى ئەو کەمپەینەوە دەیانەوێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە تورکیا، نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بخەنەکار.

لە ١١ی ئەیلول دا کەمپەینەکە راگەیاندراو و لەو کاتەوە ژمارەیەک رێکخراو بەشداری کەمپەینەکە بوون.

ژ.ت