رێککەوتنی سەر شەنگال لە بیلەفێڵدی ئەڵمانیا ئیدانە کرا

کوردستانیان لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی رێککەوتنی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال، رژانە سەر شەقامەکان.

لەسەر داوای ئەنجوومەنی گەلی ناوچەکانی ئۆسانبروک و مونستێر لە بیلەفێڵدی ئەڵمانیا لە بەردەم وێستگەى ناوەندیی ترەنی بیلەفێڵد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرنج خرایە سەر چالاکییەکانی مانگرتن لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیکردنی لەیلا گیوڤەن.

لە کۆبوونەوەکەدا تاهیر کۆچ هاوسەرۆکی کۆن مەد رایگەیاند، تا دوا هەناسە خاوەنداری لە یەکێتیی نەتەوەیی و بزووتنەوەى ئازادیی کورد دەکەن.

کۆچەر راشیگەیاند، هەرگیز رێککەوتنی نێوان حکومەتی پەدەکە و عێراق قبوڵ ناکەن.

لەو چالاکییەدا لە دژی داگیرکەری وتە پێشکەش کرا و راگەیاندراو بڵاوکرایەوە. چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی "بژی بەرخودانی شەنگال" کۆتایی پێهات.

ژ.ت