رێپێوانی درێژ مەودا لە مارسیلیا دووەم رۆژی تێپەڕاند
رێپێوانی درێژ مەودا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا دووەهەمین رۆژی تپێەڕاند.
رێپێوانی درێژ مەودا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا دووەهەمین رۆژی تپێەڕاند.
چالاکییەکان بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئەوروپا بەردەوامییان هەیە.
لەو چوارچێوەیەدا کوردستانیان لە مارسیلیا، بۆردویکس، تولوس، مۆنتپیلەر و دراویگنان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان بە رێپێوانی درێژ مەوردا کردووە و رێپێوانەکەیان لە شاری مارسیلیا دووەم رۆژی تێپەڕاند.
کوردستانیان لە بەردەم شارەوانیی مارینیان کۆبونەوە و پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکردەوە و دەستیان بە رێپێوانکرد.
لە رێپێوانەکەدا راگەیاندراو بڵاوکرایەوە و سرود و گۆرانی وترا.
چالاکوانان لە ئێوارەدا گەیشتنە مارسیلیا و رێپێوانەکەیان کۆتایی پێهێنا.
ئەمڕۆش کاتژمێر ٠٩:٠٠ چالاکییەکەیان لە مارسیلیا دەستپێدەکات و لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرت کۆبوونەوەیەک رێکدەخەن و دوای ئەوەى دەست دەکەن بە سێهەمین رۆژی رێپێوانە درێژمەوداکەیان.
ژ.ت