رۆشنبیرانی عەرەب: دەبێت هەموان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشن

رۆشنبیرانی عەرەب رایانگەیاند، کە ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەرێکی هەمیشەییە بۆ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوایان لە هەمووان کرد کە لەپێناو ئازادی جەستەیی ئۆجالاندا هەڵوێست بنوێن

لە چوارچێوەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ نوسەر، لێکۆڵەری سیاسی و میدیاکاری میسری ئیلهامی ئەلمەلیجی، لە بەشی زانستە سیاسیەکان د. فەرناز عەتیە و جێگری سەرۆکی ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی د. موختار خەباشی ئەو پەرەسەندنانەی کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەش بە هەموو کۆمەڵگا و گەلانی کردووە، هەروەها پرسی گۆشەگیری لە ئیمراڵیسیان هەڵسەنگاند.

'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە چارەسەرێکی هەمیشەیی'

نوسەر، لێکۆڵەری سیاسی و میدیاکاری میسری ئیلهامی ئەلمەلیجی سەرنجی بۆ سەر دەستکەوتەکانی کەسایەتی تێکۆشەری عەبدوڵا ئۆجالان راکێشا و وتی، "عەبدوڵا ئۆجالان کەسایەتیەکی بێهاوتایە، تێکۆشەر و شۆڕشگێڕێکی خۆڕاگرە. داهێنانی رۆشنبیری پێشکەش بە هەموو مرۆڤایەتی کردووە. لەم رووەوە من باس لە ئەنسیکلۆپێدیای پێشکەوتووی مانیفیستی شارستانیەتی دیموکراتیک دەکەم کە بۆ رزگارکردنی ناوچەکە لە قەیرانەکان، گەرنتی دیموکراتیکە. ئازادی جەستەیی نوسەر، رێبەر و فەیلەسوف عەبدوڵا ئۆجالان، لەگەڵ هەبوونی بەنرخی ئەو لەناو گەلەکەی و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە گشتی بۆ پرسی کورد چارەسەرێکی هەمیشەییە. هەربۆیە دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت".

'پڕۆژەیە نەتەوەی دیموکراتیک گەورەترین پڕۆژەیە لە بواری پێکەوەژیاندا'

لە بەشی زانستە سیاسیەکان د. فەرناز عەتیە سەرنجی بۆ سەر تێکۆشانی عەبدوڵا ئۆجالان لەپێناو مافەکانی ژنان، یەکسان و پێکەوەژیانی ئاشتیانە راکێشا و وتی، "رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پیرۆز بێت، بەڵام لەم رۆژەدا دەبێت یادێک بکەینەوە لە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان فەیلەسوف، تێکۆشەر و خاوەنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، کە گەورەترین پرۆژەی پێکەوە ژیانە. لەم کاتەدا دەبێت داوای ئازادی بەڕێز ئۆجالان بکەین و بڕوای تەواوەتیمان بەوە هەبێت. هەموو رێکراوەکان و دامەزراوە مەدەنیەکان دەبێت لە پشت ئەو داواکارییە رەوایەوەبن. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان سەرنجی بۆ سەر مافەکانی ژنان راکێشاوە. هەروەها سەرنجی لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە، ئازادی و دیموکراسیە. عەبدوڵا ئۆجالان هێمای هەبوونی مافەکانی مرۆڤە، گونجاو نییە کە لە زینداندا رابگیرێت و دوور کە بنەماڵە و دەوروبەریەکانی بێت".

'دەبێت گەلی کورد هەڵسێتەسەر پێی'

جێگری سەرۆکی ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی د. موختار خەباشی باسی لەوەکرد، عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرتاسەری جیهان بووەتە هێمای چارەسەری پرسی کورد و بەم جۆرە بەردەوامبوو، "ئەو کەسە لە ژێر هەلومەرجی رێککەوتنی کەمتر بینراوی نێونەتەوەیی و هەرێمیدا زیندانی کرا. دواتر ە ساڵی ١٩٩٩دا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ماوەی ٢٥ ساڵدا زۆر بە کەمی پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە، پەیوەندی لەگەڵ پارێزەران و تیمی پارێزەرانی نییە. لە مافی هیوا بە گوێرە یاساکانی ئەوروپا، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا یاخود بنەماکانی داکۆکییەکی دادپەروەرانە، بێبەشە. ئێمە داوا لە گەلئ کورد دەکەین کە لەپێناو ئازادی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا هەڵسنە سەرپێ".

هـ . ب