روئا فیکتۆ: ئۆجالان رێگەی رزگاربوون بە هەموو کۆمەڵگاکان نیشان دەدات

لە بزوتنەوەی جێمینسام کامپفێن روئا فیکتۆ رایگەیاند، کە پاڕادایمی عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهامیان پێدەبەخشێت و وتی، "ئۆجالان بۆ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەتایبەتی ژنان هەروەها بۆ ئەو کێشانەی هەمانە، رێگەی رزگاری نیشان دەدات".

٣٣مانگە هیچ هەواڵێک لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت، کە ٢٤ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵی لە ژێر هەلومەرجی دژواردا گۆشەگیر کراوە. عەبدووڵا ئۆجالان کە مافی دیدار و چاوپێکەوتنی لێزەوتکراوە، رووبەڕووی دۆخی دابڕاندن و گۆشەگیرکردنی رەها بووەتەوە. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەپێناو ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان بە راگەیەندراوێکی هاوبەش لە ٧٤ ناوەندی جیهان هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" دەستیپێکرا.

پشتیوانی بۆ ئەو هەڵمەتە لە بەشە جیاجیاکانی جیهان بەردەوامە. هاوکات لەگەڵ گەورەتربوونی قەیرانەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، بەهەمان شێوە ئەو بەشە کۆمەڵایەتیانەی لەسەر پاڕادایمی عەبدوڵا ئۆجالان وەک رێگەی وەستانەوە بەرامبەر بەو قەیرانانە تێدەکۆشن، رۆژ لە دوای رۆژ گەورەتر دەبن. عەبدوڵا ئۆجالان و ئەندێشەکانی بۆ ئەو کەسانەی لە بواری جیاجیادا تێدەکۆشن سەرچاوەی ئیلهام و سودوەرگرتنن. ئەندامی بزوتنەوەی جێمینسام کامپفێنی ئەڵمانیا روئا فیکتۆ سەبارەت بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" و گرنگی پاڕادایمی عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

'ئۆجالان چارەسەری بۆ قەیرانەکانی جیهان دەخاتەڕوو'

روئا فیکتۆ باسی لەوەکرد، کە پاڕادایمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ تێگەیشتن لە قەیرانەکانی جیهان و هۆکارەکانیان گرنگە و وتی، " سەرباری ئەوەی کە پاڕادایمی ئۆجالان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەزرا بۆتان پێشکەوتبێت، ئەو پاڕادایمە تەنیا پەیوەندی بە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانەوە نییە، بەڵکو بۆ قەیرانەکانی جیهانیش چارەسەر دەخاتەڕوو. بۆ نمونە بۆ وڵاتەکەی من ئەڵمانیاش چارەسەری و رێنمایی لە خۆگرتووە لە هەمان کات رێگەیەکی جێگرەوە بۆ ئەو قەیرانانەی لە گەلانی ئەڵمانیا رووبەڕووی بوونەوە، نیشان دەدات".

فیکتۆ وتی، پاڕادیمی ئۆجالان لە هەمان کاتدا کە رێگەمان پێدەدات کە ئێمە وەک کەسایەتی درک بە خۆمان بکەین و بەم جۆرە بەردەوامبوو: "لەسایەی ئەندێشەکانی ئۆجالان دەتوانین سەرلەنوێ خۆمان پێناسە بکەینەوە. ئەو رێبەرێکی گرنگە".

'دەبێت پێکەوە تێبکۆشین'

روئا فیکتۆ ئاماژەی بەوەکرد کە عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرامبەر سیستمە باڵادەستەکان ئەڵترناتیڤێکی گرنگ پێشکەش دەکات و جەختی کردەوە کە ناکرێت "بە ئایدۆلۆژیای نەتەوە-دەوڵەت کە ئەمڕۆ باڵادەستن پەیوەست بین، بەڵام ئۆجالان رێگەیەکی دیکەی نیشانداوە، ئەوەی خستووەتەڕوو کە چۆن دەکرێت سیستمێکی بێدەوڵەت، بێ دەسەڵاتداری دابمەزرێت. پاڕادایمی ئۆجالان نەک هەر رێبازێکە بۆ تێگەیشتن لە راستی ئەو سیستمانەی ئێمە ئەمڕۆ تیایدا دەژین، لە هەمان کاتدا بۆ ئەویە لەناو کۆمەڵگاکاندا پەیوەندییەکی بەهێز بێتەئاراوە، دەرفەتە. ئۆجالان سەرنج بۆلای رێکخستنبوونی کۆمەڵایەتی لە دەرەوەی دەوڵەت رادەکێشێت. دەوڵەت نەتەوەکان هەموو کات بە ناسنامە، رەگەزپەرستی، واتە جیاوازییەکانمان ئێمە لە یەکتر دادەبڕێننن. لە بەرامبەر ئەوانەدا دەبێت ئێمە یەکگرتوویی خۆمان بەهێز بکەین و پێکەوە تێبکۆشین".

'ئۆجالان رێنمایی گرنگ بۆ ژنان دەخاتەڕوو'

روئا فیکتۆ سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەندێشەکانی ئۆجالان بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان و وتی، "بە بڕوای من ئەوەی ئەندێشەکانی ئۆجالان بۆ بزوتنەوەکانی ژنان گرنگ دەکات ئەوەیە کە ئۆجالان تەنیا پێشنیاز ناخاتەڕوو، بەڵکوو بە کردەوەش وەڵام دەداتەوە. ئۆجالان تەنیا ناڵێت کە دەبێت ژنان خۆیان رێکبخەن، ئەوەندەی لە ئۆجالان تێگەیشتووم، هەوڵ دەدات لە ژنان تێبگات و بە پێی تێگەیشتن لە ژنان داواکاری ژنان بەرجستە دەکاتەوە. ئەو پێواداویستیەکانی ژنان بە باسی دەبینێت و لەبارەی رێکخستنکردنی ئەوانەوە پێرسپێکتیڤی گرنگ پێشکەش دەکات. ئێمە ئەو شتانە لە ناوچەی جیاجیای جیهان نابینین. لەم ڕووەوە پاڕادایمی ئۆجالان بۆ ژنان خاوەن جێگە و پێگەیەکی تایبەتە.

لەساڵانی رابردوو تێکۆشانی ژنان لە جیهان زۆر زیادی کردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا بەهێزبوونی سیستمی فاشیست و باوکسالاریش لەئارادایە. لەلایەکی دیکەوە لە رێگەی پاڕادایمی ئۆجالانەوە دەتوانین بەرامبەر بە هەموو جۆرە سیاسەتێک کە لە دژی ژنان پێشدەخرێت، ببینە وەڵامدەرەوە".

'کاتێک تێگەیشتن لەبارەی پاڕادایمەوە دێتە ئاراوە، داواکاری بۆ ئازادی ئۆجالان زیاتر دەبێت'

روئا فیکتۆ ئەوەشی خستەڕوو کە هەلومەرجی دژواری گۆشەگیری بەسەر ئۆجالان، مایەی قەبوڵ کردن نییە و جەختی کردەوە کە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەر سیاسی بۆ پرسی کورد" دەبێت لەلایەن هەموو بەشەکانی کۆمەڵگاوە پەسەند بکرێت. روئا فیکتۆ راشیگەیاند، "ئەم هەڵمەتە بۆ ئازادی ئۆجالان نەک لە سەر پێشنیازی بزوتنەوەی کورد، بەڵکوو لە ئەنجامی پەیوەندی ئەم دواییەی بەشە جیاجیا کۆمەڵایەتیەکان بونیادنرا و بەرەوپێش برا. لەبەر ئەوەی ئەو بەشە جیاجیایانەی کۆمەڵگە لە ئۆجالان تێگەیشتن، پێشنیازیان کرد کە لەپێناو ئازادی ئۆجالاندا هەڵمەتێک ساز بکەن. ئەو هەڵمەتە لە بنەڕەتدا لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی پاڕادایمی ئۆجالان لە ناو گەلدا هاتە ئاراوە. مرۆڤ چەندە لە ئۆجالان تێبگات، ئەوەندە ئامێزی بۆ دەکاتەوە و داوای ئازادی ئەو دەکات. تائێستا هەڵمەتێکی ئازادی گەورەی بەم جۆرەم نەبینیوە. دەبێت ئەو هەڵمەتە تا دەگاتە ئەنجام، زیاتر باوەشی بۆ بکرێتەوە و بەرفراوانتر بکرێت".

'تا ئۆجالان ئازاد نەکرێت، کۆمەڵگاش ئازاد نابێت'

روئا فیکتۆ سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان و وتی، "ئازادی ئۆجالان بۆ ژنان گرنگیەکی زۆری هەیە. بەتایبەتی ئێمەی ژنانی ئەوروپی دەبێت باش بیر بکەینەوە کە هەلومەرجی گۆشەگیر سەر ئۆجالان بۆ ئێمە بە چ واتایەکە. نابێ قەبوڵی بکەین کە بیرمەندێکی گرنگی ئازادی ژنان لە زینداندا بێت. ئازادی ئۆجالان و ئازادی ژنان پێکەوە بەستراوەتەوە. تا ئۆجالان ئازاد نەکرێت، ئەو کۆمەڵگایانەی ئێمە تیایدا دەژین و قوربانی سیستمن، ناتوانن ئازاد بن".

هـ . ب