بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق بۆردومانی دەورووبەری گوندی کۆچەکیان کرد، لەوبارەیەوە دەزگای هەواڵگری عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی دەزگای هەواڵگری عێراقدا هاتووە: لە ڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوام و زانیاری دروست لە بەردەستی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ، سەبارەت بە بوونی مۆڵگهیهكی تیرۆریستان لە گوندی کۆچەکی ناوچەی چیمهن لە نزیک بەنداوی خاسه لە پارێزگای کەرکوک زانیارییان كۆكردووەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بە هەماهەنگی لەگهڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کاریان کردووە بۆ ئەوەی زانیارییهكان بە فڕۆکەکانی ئێف ١٦ بدهن سەبارەت بەم حەشارگەیه، ههربۆیه هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانییەوە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا کوژرانی سێ چەتەی داعشی لێکەوتووەوە.
لەباری چەتەكانەوە ئەوە شاكرا كراوە، یهكێكیان ناوی (ئەبو دونیا) بهرپرسی ئەمنی كهرتی دووبزی سهر به چەتەكانی داعشه و دوو لە یاریدەدەرەکانین.
دەزگای هەواڵگری عێراق ڕاشیگهیاندوه، هێزێکی دەزگای هەواڵگری دوای بۆردومانه ئاسمانییهكه چوونهته ناوچهكه مۆڵگهكهیان پشكینهوه و تەرمی کوژراوەکانیان دۆزیوەتهوە.
ف.ق