ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە روسیا پیرۆز کرا

ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شارەکانی تۆمبۆڤ، سایاتۆڤ و ستراڤراپۆلی روسیا بە ئەنجامدانی چالاکی پیرۆز کرا.

کوردانی دانیشتووی روسیا ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بەرز و پیرۆز راگرت.

میچورینکس

لە ناوچەی میچورینکسی سەر بە تۆمابۆڤ ژمارەیەک لە ژنان و گەنجانی کورد بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە گردبوونەوەیەکیان سازکرد. لە گردبوونەوەکەدا شایی و هەڵپەڕکێ گێڕرا و دروشم وترانەوە.

یەرشۆڤ

لە ناوچەی یەرشۆڤی شاری ساراتۆڤیش بە هەمان بۆنە لە ناوەندی کلتوری کوردی لێدوانێک بڵاو کرایەوە.

میرزا عەلی یوسوبۆڤ بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کورد لە یەرشۆڤ و هونەرمەندی کورد ئەساد ئەحمەدۆڤ لەو چالاکیەدا قسەیان کرد و رایانگەیاند کە بە بونیادنانی پەکەکە قۆناغی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی گەلی کورد دەستی پێکرد.

نۆڤۆلەکساندرۆڤسکیا

کوردانی دانیشتووی ناوچەی نۆڤۆلەکساندرۆڤسکیای سەر بە شاری ستاڤراپۆلیش ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

دوای خوێندنەوەی پەیام لە سەر گرنگی تێکۆشانی پەکەکە، بەشداربووانی چالاکیەکە ئاگریان کردەوە و دروشمیان وتەوەو هەڵپەڕکێیان گێڕرا.

ز.ش