ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری هێرلیڤی دانیمارک پیرۆز کرا

٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری هێرلیڤی دانیمارک بە رێکخستنی چالاکییەک پیرۆز کرا.

٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە کۆمەڵەى کوردان لە شاری هێرلیفی دانیمارک پیرۆز کرا.

پیرۆزباییەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی سێوە و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردەوە رێکخرابوو.

لە پیرۆزباییەکەدا نوێنەرانی پەیەدە، پەژاک، ئەنجوومەنی ژنان، کەسایەتییە  سیاسییەکان، شاعیران، موزیکژەنان و گۆرانیبێژان ئامادە بوون.

لە وتەکاندا سڵاو لە ٤٣هەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە کرا.

پیرۆزباییەکە بە ئاهەنگ و گۆڤەند و شایی کۆتایی پێهات.

ژ.ت