ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری ئێرفۆرت پیرۆزکرا

بەبۆنەی ٤٥ ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئێرفۆرت مەراسیمێکی پیرۆزبایی سازکرا.

لە شاری ئێرفۆرتی ئەڵمانیا، کوردستانیان بە ئاهەنگێک یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەیان کردەوە. دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، هونەرمەند هۆزان یڵماز گۆرانی پێشکەش کرد.

هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی ئازادی کوردستان مەندەرەس جانبەک لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا (فەد-کورد) لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و باسی لە گرنگی و مانای مێژووی پەکەکە کرد و سەرنجی بۆ گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا.

 مەندەرەس جانبەک سڵاوی لە زیندانییە سیاسی کرد کە لە پێناو ئازادی ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتووە و داوای کرد گۆشەگیری سەر ئۆجالان کۆتایی پێبهێندرێت.

لە میانی ئاهەنگەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە. بەشێک بۆ ئاهەنگی منداڵان تەرخان کران و چەند ستاندێکیش بۆ نمایشکردنی کتێب و گۆڤار کرایەوە.

مەراسیمەکە تا درەنگانی شەو درێژەی بوو.