ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە یەریڤان پیرۆزکرا
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە و لە ماڵی کێماران کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە و لە ماڵی کێماران کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی گەل بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد و بە پیشاندانی سینڤزیۆنێکی نرخاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی دامەزراندنی پەکەکە بەردەوام بوو. پەرلەمانتار کینیاز حەسەنۆڤ، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستانی سیلۆ دیربۆیان، شاعیر میرازی جەمال، لەسەر واتا و گرنگی ڕۆژەکە قسەیان کرد. ٢٧ ی تشرینی دووەمیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەڕڤانانی ئازادی و گەریلا و هەموو گەلی کوردستان پیرۆزکرد.
باس لەوە کرا، پەکەکە بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی ژیانێکی نوێی بنیاتنا، دووپاتکرایەوە، پێویستە هەرکەس بە کوردبونی خۆی سەربەرز بێت. ڕایانگەیاند، دوژمن نکۆڵی لە هەبوونی کورد دەکات. بەڵام بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پەکەکە، هەموو شت لە کوردستان گۆڕا.
کۆبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.