سەباحەت تونجەل: دژی گۆشەگیری ئیمراڵی مانگرتن لە خواردن دەست پێ دەکەین
سیاسەتمەداری زیندانیکراوی کورد، سەباحەت تونجەل ڕایگەیاند، دژی گۆشەگیری ئیمراڵی مانگرتن لە خواردن دەست پێ دەکەن.
سیاسەتمەداری زیندانیکراوی کورد، سەباحەت تونجەل ڕایگەیاند، دژی گۆشەگیری ئیمراڵی مانگرتن لە خواردن دەست پێ دەکەن.
سیاسەتمەداری کورد سەباحەت تونجەل کە پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ زیندانی کراوە، ڕایگەیاند، بەشداردەبێت لە مانگرتن لە خواردن کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە.
سەباحەت تونجەل لەڕێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیامێکی نارد و ڕایگەیاند لە سبەینێوە دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات. تونجەل ئاماژە بەوە دەکات، دەسکەوتی کوردان لەکوێ بێت، تورکیا هێرش دەکاتە سەر ئەوێ، بەتایبەت بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان، ئەم هێرشانەی شەرمەزار کرد.
تونجەل دووپاتی کردەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەر ئامادەیە، داوای کرد هەمووان لەپێناو ئاشتی بەرپرسیار بن. تیشکی خستەسەر مانگرتنی زیندانیان و گوتی: "ئێمەش بە درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەین. لە ٢٨ ی کانوونی یەکەمەوە، من و مەلەک کارتال کە لەهەمان ژوور دەمێنینەوە لەگەڵ موقەدەس کاباک دەست دەکەین بە مانگرتن لە خواردنی بەنۆرە کە لە زیندانی ژنانی سینجان بەردەوامە. بەم بۆنەیەوە، سڵاو لە زیندانە مانگرتووەکان دەکەین. هەڵبژاردنە هەرێمییەکان لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانەوە یەکلایی دەبێتەوە. ساڵی تازە لە هەموو گەلەکەمان و ژنان پیرۆز دەکەین".