شاندە نێونەتەوەییەکە سەردانی ئۆهەدەیان کرد: پێویستە گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت
شاندە نێونەتەوەییەکە سەردانی ئۆهەدەی کرد. لە سەردانەکە ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵی نیشاندرا و دووپاتکرایەوە زۆر گرنگە گۆشەگیری هەڵبگیرێت.
شاندە نێونەتەوەییەکە سەردانی ئۆهەدەی کرد. لە سەردانەکە ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵی نیشاندرا و دووپاتکرایەوە زۆر گرنگە گۆشەگیری هەڵبگیرێت.
شاندێکی نێونەتەوەیی کە پێکهاتووە لە ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتار و نوێنەری پارتە سیاسییەکان، بە ئامانجی زانیاری وەرگرتن دەربارەی ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ کە لە زیندانی جۆری F ی ئاسایشی باڵای ئیمراڵی زیندانی کراوە، پاش سەردانی نووسینگەی یاسایی سەدە، چوونە سەردانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، شاندەکە لەلایەن هاوسەرۆکی گشتی ئۆهەدە سەرحەد چاکماک و ژمارەیەک مافناسەوە پێشوازییان لێ کرا.
سەرحەد دەربارەی کاری کۆمەڵەکەیان قسەی کرد، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و گوتی: "گۆشەگیریی لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەیە و ئەم ڕەوشە بەشێوەیەکی سیستەماتیک بەردەوامە. جار دوای جار دیدارەکان سنووردار کراون. گۆشەگیری لە دوورگەی ئیمراڵی بێ پچڕان بەردەوامە. گۆشەگیری ئیمراڵی بەلای کۆمەڵەکەمانەوە زۆر گرنگە. چونکە دەزانین دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد بە هەڵگرتنی گۆشەگیری دێتەدی. بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵەکەمان هەوڵدەدەین بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری. چەندین پارێز بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری داوایان بۆ وەزارەتی داد بەرزکردەوە. بەڵام بێ وەڵام مایەوە".
سەرحەد ئاماژەی بەوە کرد تورکیا بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ ناکات و گۆشەگیری و چەندین پێشێلکاری لە ئیمراڵی جێبەجێ دەکات. بۆیە هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی زۆر گرنگە.
هاوسەرۆکی ئۆهەدەی ئیستەنبوڵ ئەدا ئۆنال باسی کارەکانی کۆمەڵەکەیانی کرد، ئاماژەی بەوە کرد ئەندامێکیان بە ناوی بەدرخان سارسیلماز لە دانیشتنێکی دادگادا دەستبەسەرکراوە و خراوەتە زیندان.
شاندەکە ڕایانگەیاند لەبارەی گۆشەگیریییەوە هاوڕای ئۆهەدەن. جەختیان کردەوە ئەو ڕێکارانەی لە ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێن کاریگەری لەسەر زیندانەکانی دیکەش دەکەن، هەروەها دەربارەی ڕەوشی زیندانەکان و کاروباری لیژنەی کارگێڕی و چاودێری و دواخستنی ئازادکردنی زیندانیان و هتد، پرسیاریان کرد.
ئەندامانی ئۆهەدەش وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە.