شاندێکی تەڤگەری ئازادی لەگەڵ نووری مالیکی کۆبویەوە
شاندێکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەحمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەر لەگەل نوری مالیکی سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە پەڕلەمانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
شاندێکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەحمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەر لەگەل نوری مالیکی سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لە پەڕلەمانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.
شاندەکەی تەڤگەری ئازادی کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە مەحمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، نەریمان ئەحمەد، ڕوناک مەجید ئەندامانی دەستەی هاوسەرۆکایەتی ئەو تەڤگەرە و یوسرا ڕەجەب ئەندام پەڕلەمانی عێراقی تەڤگەری ئازادی، لە لایەن نوری مالیکی سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق پێشوازیان لێکرا لە بارەگای تایبەت بەو حزبە لە بەغداد.
هەردوو لایەن کۆبوونەوە لە کەش و هەوایەکی گەرم و دۆستانە گفوتوگۆیان کرد لە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان و ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و عیراق، هەروەها باس لەوە کرا بۆچارەسەرکردنی ئەو کێشانەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت هەموو لایەک بگەرێنەوە بۆ دەستوری بنگەیی عێراق هەردوو لاش پێان وابوو دەستور چارەسەری گونجاوە بۆ هەموو کێشەکان.
هەروەها لە درێژەی کۆبوونەوەکە هەردوو لایەنی کۆبوونەوەکە باسیان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان کرد و شاندی تەڤگەری ئازادی پێی وابوو دەبێت بە شێوازێکی ئاشتیانە پێکهاتەکانی ئەو ناوچەیە بەیەکەوە بژین، هەروەها شاندی تەڤگەری ئازادی ڕەخنەی دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەی کرد، بەوەی لەبری چارەسەری کێشەکانیان قوڵتر کردۆتەوە لەو ناوچانەدا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق، هەردوو لایەن پیان وابوو دەبێت هەوڵبدرێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت و کۆمسێۆنیش سەربەخۆبێت.
هەروەها نوری مالیکی و شاندی یاوەری خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی کە هێزیکی خاوەن دیدی جیاواز لە باشوری کوردستان و دەبینێت و پێیان وابوو ئەو بنگەیە کە تەڤگەر کاری لەسەر دەکات لە بابەتی پێکەوە ژیان و دیموکراسی و کاری ئۆپۆزسێۆنی مەبدەئێکی ڕاستە و دەبی گەشە بەو جۆرە هێزانە بدرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پێیان وابوو کە دەستێوەردانە دەرەکیەکان کاریگەری خراپی هەبووە لە سەر دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆیە هەردوولا پێیان وابوو چارەسەری خودی کێشەکانی عێراق دەبێت لە ناو خۆی عێراقدا بکرێت.
لە کۆتایشدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو جۆرە پەیوندیانە و بەڵێنیشیاندا ئەو جۆرە پەیوەندی و کۆبوونەوانە درێژە پێبدەن لە داهتوودا.
ک-ش