شاندی نێونەتەوەی سەردانی پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد

شاندێک لە ئەندمانی مافناسانی نێونەتەوەی لە دژی گۆشەگیری سەردانی نوسینگەی یاسایی سەدەیان کرد.

شاندێک لە ئەندمانی مافناسانی نێونەتەوەی لە دژی گۆشەگیری، کە لە ١٢ پارێزەری سوید، ئەفریقای باشور، ئیسپانیا، ئیتالیا پێکهاتبوون، پەیوەست بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە تورکیان و دوای سەرداناکەی ئامەدییان، سەردانی ئەستەنبوڵیانکرد.

لە سەرەتای سەردانیەکەیاندا، شاندەکە سەردانی نوسینگەی یاسایی سەدەیانکرد، کە پارێزەری بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن. شاندەکە لە لایەن پارێزەرانی نوسینگەی سەدە؛ ڕازییە ئۆزتورک، ڕەزان سارجا، ئیبراهیم بیلمەز و جەنگیز یورکلیەوە پێشوازییان لێکرا.

'داواکارییەکانمان لە لایەن وەزارەتەوە ڕەتدەکرێتەوە'

لە سەردانەکەدا پەیوەست بە کارەکانی نوسینگەی سەدە زانیاریی درا. ئەندامانی شاندەکە ڕایانگەیاند ساڵانێکە پەیوەست بە پرسەکانی گەلی کوردەوە خەبات دەکەن، بۆ چاوپێکەوتنی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی وەزارەتی دادیان کردوە، بەڵام داواکارییەکەیان لە لایەن وەزارەتەوە ڕەتدەکرێتەوە. ئەندامانی شاندەکە داواکاری عەبدوڵا ئۆجالانیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئیتاڵیا بیرهێنایەوە و ئاماژەیان بەوەکرد پەیوەست بە گۆشەگیری ئیمراڵی چەندین هەوڵیان داوە.

'سێ ساڵە هیچ زانیاریەک لەسەر ئۆجالان نادرێت'

پارێزەر جەنگیز یورەکلی لەسەر دۆخی گۆشەگیری ئیمراڵی، کە سێ ساڵە هیچ زانیارییەک نادرێت، شاندەکەی لێ ئاگادارکردەوە. یورەکلی وتی: "ئیمراڵی دوای ڕفاندنی بەڕێز ئۆجلان دامەزرا. لەم سیستەمە کە بەتایبەت لەسەر بەرامبەر بەڕێز ئۆجلان دامەزراوە، ٢٥ساڵی تێپەڕکرد. لە ئێستادا بەڕێز ئۆجالان سێ موەکیلی ترمان لە ئیمراڵی ڕاگیراون. سیستەمی ئیمراڵی ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەکرێت. لە ڕاپۆرتی سی پی تیشدا ئاماژە بەم دۆخەیی ئیمراڵی کراوە. دۆخی ئێستا زۆر قورسە. سێ ساڵی تەواوە ناتوانین هیچ زانیارییەک لە ئیمراڵیەوە وەربگرین. لەبەر ئەوە هاتنی ئێوە زۆر بە سەنگە. تورکیا لە چوارچێوەی  پەیمانی مافی ئەوروپادایە. بەڵام تاکە وڵاتە کە ئەم پەیمانە جێبەجێناکات. سیستەمی ئیمراڵی گەلێک قورسکراوە. تەنانەت ئەوە نامانەی دەینێرین نازانین دەگات بە موەکیلەکەمان یا نا، نازانین لە ئێستادا دۆخی موەکیلەکانمان چۆنە  و لە چ بارودۆخێکدان. بە گوێرەی پێوانەکانی ماندێلا دەبێت چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت، بەڵام ماوەی سێ ساڵە چاوپێکەوتن ئەنجام نەدراوە و ئاستەنگی دروستدەکرێت."

پارێزەران ڕاپۆرتیان لە سەر ئیمراڵی ڕادەستی شاندەکەکرد.

شاندەکە سەردانی دایکانی شەممە، هەدەکە، ئیهەدە و ئیهەڤی لقی ئەستەنبوڵ دەکەن.