شەهید باگەر نوژیان لە بەرلین یادکرایەوە

میکایل پانسەر (باگەر نوژیان) لە ٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یادکرایەوە.

مەراسیمەکە لەلایەن کۆمونی گەنجانی ئەنتەرناسیۆنال ڕێکخرا، مەجلیسی ژنانی دەست دان و ناڤ بەرلین بەشداربوون.

سەدان کەس بەشداری یادەکە بوون، پاش خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕش، تیشکخرایە سەر ژیانی میکایل پانسەر (باگەر نوژیان).

هەروەها سینڤزیۆنێک دەربارەی باگەر پیشاندرا. هاوڕێیانی شەهید باگەر هەڵبەستیان خوێندەوە و یادەکە بە مۆسیقا و شانۆ بەردەوام بوو.

یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان" کۆتایی هات.

شەهید باگەر نوژیان لە ١٤ ی کانوونی یەکەمی٢٠١٨ لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.