شەهید گەلهات کۆچەر لە کێل یادکرایەوە
شەهید گەلهات کۆچەر (عەبدوڵا ئارسەلان) کە ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە مەتینا شەهید بوو، لە شاری کێلی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک یادکرایەوە.
شەهید گەلهات کۆچەر (عەبدوڵا ئارسەلان) کە ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە مەتینا شەهید بوو، لە شاری کێلی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک یادکرایەوە.
گەلهات کۆچەر (عەبدوڵا ئارسەلان) کە ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە مەتینا شەهید بوو، لە شاری کێل یادکرایەوە. خوشکی شەهید گەلهات، تایبەت باشاران لە یادەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند شەهید گەلهات شەهیدی کوردستانە. هاوسەرۆکی کۆماو خۆشناو عەتا ڕایگەیاند هیچ کتێبێک ناتوانێت بە تەواوی ڕاڤەی شەهیدان بکات.
یادەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی کێل بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد، خوشکی گەلهات کۆچەر، تایبەت بەشاران کاتێک باسی براکەی دەکرد ساتێکی پڕ هەستوسۆز ئامادەبووانی داگرت، ڕایگەیاند من تەنها خوشکی گەلهات نیم و خوشکی هەمووتانم، گوتی: "ئەو شەهیدی هەموو کوردستانە، شەهید سەرۆک ئاپۆیە".
هاوسەرۆکی کۆماو خۆشناو عەتا تیشکی خستەسەر گرنگی ١٥ ی ئاب، هەموو شەهیدانی کوردستانی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند کەس ناتوانێت ڕاڤەی شەهیدان بکات، گوتی: "هەرچی بڵێی تەواو نییە و بۆ شەهید بەس نییە، ڕۆمانێکیش بەس نییە. چونکە شەهیدبوون بەرزترین قۆناغە. ئەمڕۆ مانگی ئابە، مانگێکی پیرۆزە. جەژنی ١٥ ی ئاب لە هەموو گەلەکەمان و ڕێبەرێتیمان و هەڤاڵەکانمان و گەریلا بەرخۆدەرەکان و گیانبەختکردووانی ئازادی پیرۆز بێت".
یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهید گەلهات و بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.