شەهید ئێریک سکورفێڵد لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە

ئێریک سکۆرفێڵد کە ساڵی ٢٠١٥ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شەڕی دژی داعش شەهید بوو، لە ساڵیادی شەهیدبوونی لە شاری نۆتینگهام لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.

شەڕڤانی یەپەگە ئێریک سکورفێڵد (کەمال) کە ٢ ی ئاداری ٢٠١٥ لە شاری تەل بەراقی قامیشلۆ لە شەڕی دژی چەتەکانی داعش شەهید بوو، لە گۆڕستانی های وود لە شاری نۆتینگهام لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە. لە یادەکە ئەندامانی مەجلیسی گەلی کوردی بەریتانیا، کوردستانیان و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان ئامادە بوون، لە کەسێتی شەهیدانی ئەنتەرناسیۆنالیست خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕش بەڕێوەچوو.

لە یادەکەدا گوڵ لەسەر گۆڕی شەهید دانرا و مۆم داگیرسێنرا، ڕاگەیاندرا تەڤگەری ئازادی جڤاکی کوردستان و گەلی کوردستان لە کەسێتی ئێریک سکورفێڵد، دیسانەوە شەهیدانی نێونەتەوەیی بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکاتەوە. بەشداران بەڵێنیان دووپات کردەوە، ئایدیاڵی سیستەمی دیموکراتیک و کۆمۆناڵ و ئازادی ژنی شەهیدان بەدی دەهێنن.