شەهیدانی کورەژارۆ لە شاری هانۆڤەر بەبیرهێنرانەوە

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، شەهیدانی کورەژارۆ یادیان کرایەوە.

گەریلاکانی هەپەگە گولپەرین ئاتا (بنەوش ئاغال)، سارا ساغلام (رۆژبین ئاگری سەرحەد)، رۆژدا گولەر (چیا ئامەد)، نیلوفەر خالدیان (بێریتان سنە)، مازلۆم ئوزگوچ (رۆنی باکی) کە لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی سوپای تورکیدا شەهید بوون، لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا یادیان کرایەوە. لە یادەوەریەکەدا وێنەی شەهیدان و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵقاسران.
 

لەسەر ناوی کۆماو راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و وترا، " شەهید دوارۆژی ئێمەن و ئێمە لە هەموو جێگەیەک شکۆی خۆمان دەپارێزین."

خۆشناڤ ئاتا لەسەر ناوی خانەوادەی شەهید بنەوش ئاگال قسەی کرد و وتی، " یاسا و ئەخلاقی شەڕی داعش و تورک یەکە. پێویستە گۆمان نەبێت کە مردنی ئەردۆغان بکوژ نزیکە و قەبرەکەی لە تەنیشت دیکتاتۆرەکان دەبێت.

ئەنجومەنی هانۆڤەر، ئەنجومەنی رۆناهی، کۆماو، پەیەدە، وۆمەن دەفەند رۆژئاوا و ئەندامانی ئەڵمانیا بەشداریان کرد و بەڵگە فیلم پیشاندران.

مەراسیمەکەدا بە وتنەوەی دروشمی ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.

ف.ق