شەهیدانی پاریس لە دۆرتموند یادکرانەوە
شەهیدانی پاریس لە دۆرتموند بە چالاکییەک یادکرانەوە.
شەهیدانی پاریس لە دۆرتموند بە چالاکییەک یادکرانەوە.
لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا، شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس بە چالاکییەک یادکرانەوە. کوردستانیانی شاری دویسبۆرگ و ئەسەن بەشداری چالاکییەکە بوون. یادەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنان ئەنجامدرا، وێنەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان و داگیرساندنی مۆم لەسەر ناوی کۆماو، دایکە سەباحەت قسەی کرد، لە کەسێتی شەهیدانی پاریس هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بیرهێنایەوە و هەستی خۆی دەربڕی.
لەسەر ناوی تەڤگەری ژنان، نۆدا ئامەد تیشکی خستەسەر چالاکییەکانی گەریلا بەتایبەت لە زاپ و مەتینا، ئاماژەی بەوە کرد گەریلا سەرەڕای هەلومەرجە سەختەکان بەرخۆدانێکی نموونەیی دەکات، بۆیە پێویستە تێکۆشان بێسنور بێت.
هەروەها تیشکی خستەسەر گرنگی ڕێپێوانە مێژووییەکەی ١٧ ی شوباتی کۆڵن و گوتی "ئێمە ئەم ڕێپێوانەی لە کۆڵن ئەنجام دەدرێت دەکەینە وەڵامێک بۆ هاوڕێتییە کەمتەرخەمەکەمان دەرهەق بە ڕێبەرێتی. بۆیە لە ٧ تا ٧٠ ساڵی لە هەر کوێیەک بن، بێ ئەوەی چاوەڕێی مەجلیس و کۆمیتەکان بکەن، پێویستە خۆتان خەبات و پێشەنگایەتی بکەن".
لە چالاکییەکەدا هەڵبەستی شەهید ئارمانج کەربۆران خوێنرایەوە، پاش نیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیانی شەهیدانی پاریس، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.