شەهیدانی پاریس لە شوێنی شەهیدکردنیان یادکرانەوە
ژنانی شۆڕشگێڕی کورد کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکران، لە پاریس یادکرانەوە، لە یادەکەدا داوا کرا گۆشەگیری لاببرێت و پەکەکە لە "لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان" دەربکرێت.
ژنانی شۆڕشگێڕی کورد کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکران، لە پاریس یادکرانەوە، لە یادەکەدا داوا کرا گۆشەگیری لاببرێت و پەکەکە لە "لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان" دەربکرێت.
٣ ژنی شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسیز و فیدان دۆگان و لەیلا شایلەمەز لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆرکران، لەبەردەم فەرمانگەی زانیاری کوردستان یادکرانەوە. گەلی کورد و دۆستەکانیان لە فەرەنسا و چەندین کەسی تر بەشداربوون.
وتەبێژی کاروباری دەرەوەی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە-فە) بێریڤان فورات ڕایگەیاند میت لەپشتی کۆمەڵکوژییەکەوە بووە، بەڵام بەهۆی پەرەدەپۆشکردنی دۆسیەکە لەلایەن دەوڵەتی فەرەنساوە، کۆمەڵکوژی دووەم ڕوویدا، ئەڤین گۆیی و عەبدولرەحمان کیزیل و میر پەروەر تیرۆرکران، نابێت فەرەنسا کورد بۆ بەرژەوەندییەکانی بەکاربهێنێت.
نوێنەری شارەوانی هەرێمی دەهەمینی پاریس، ئێلی جوسیان ڕەخنەی لە هەڵوێستی دەوڵەتی فەرەنسا گرت و گوتی ئێمە تا دوایی تێدەکۆشین بۆ پاراستنی کوردان. هەمووانی بانگهێشت کرد بۆ تەماشاکردنی ئەو فیلمەی ئێوارە لە هەرێمی دەهەمینی پاریس پیشان دەدرێت.
هەروەها گوتی: "ئێمە بەردەوام داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کوردستانی سەربەخۆ دەکەین، بۆ جڤاکێک لەسەر بناغەی یەکسانی ژن و پیاو تێدەکۆشین".
بەناوی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا و تەڤگەری ژنانی کورد لە فەرەنسا، خانێ ئاکدۆگان دوا، ئاماژە بەوە کرد سەرەڕای هەزاران ساڵ لە هێرش بەڵام گەلی کورد تا دێت بەهێزتر دەبێت و گوتی: "کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و فەلسەفەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە ئازادی نزیک دەبێتەوە".
بەرپرسی نێودەوڵەتی پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا، ڤینسێنت بۆڵوت ئاماژەی بەوە کرد کۆمەڵکوژییەکان جێی شەرمە بۆ فەرەنسا، پاشان گوتی: "پێویستە تێبکۆشین بۆ ئازادی زیندانی کورد لە زیندانەکانی ئەردۆگان، بانگەواز دەکەین بۆ لابردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان".
پاشان پشتیوانی پارتەکەی بۆ تێکۆشانی دادپەروەری و مافی نەتەوەیی و چاندی گەلی کورد دووپات کردەوە.
لەسەر ناوی تەڤگەری تێکۆشان دژی نەژادپەرستی و دۆستایەتی گەلان، ڕێنێ لێ میگنۆت، ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربکرایە ئەم تاوانە ڕووی نەدەدا، پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، پەکەکە دژی داعش و تیرۆریستان شەڕ دەکات و زۆر قەرزاری ئەوانین.
لەسەر ناوی کۆمەڵەی (Franco-kurdistan)، سیلڤیا جان ئاماژەی بەوە کرد، هێشتنەوەی پەکەکە لەنێو لیستی تیرۆر هەوڵێکە بۆ تاوانبارکردنی کورد. بۆیە دەرکردنی پەکەکە لەم لیستە نەوەک هەر بۆ تێکۆشانی کورد، بەڵکو بۆ پێکهاتنی دادپەروەری و ئاشتی نێونەتەوەیی گرنگە.