شەهیدانی پاریس و ڕۆبۆسکی لە سیدنی یادکرانەوە

شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس و ڕۆبۆسکی لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە مەراسیمێک یادکرانەوە.

لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) مەراسیمێکی یادکردنەوەە بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس و ڕۆبۆسکی ڕێکخرا، لە شوێنی مەراسیمەکە ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە دانران. یادەکە بە ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد.

پاشان هاوسەرۆکی دەکتەم تەیمور تەتوان کۆمەڵکوژییەکانی شەرمەزار کرد و بانگەوازی گەشکردنی بەرخۆدان و تێکۆشانی کرد، گوتی: "دەوڵەتی تورک لەڕێگەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە ساکینە جانسیزەوە، ڕێبەر ئاپۆ و ژنی کوردی بەرخۆدەر و تەڤگەری ئازادی کوردی کردە ئامانج، وایان دەزانی بە قڕکردنی ساراکان تێکۆشانمان پاش دەکەوێت، بەڵام کاتێک دەڕوانینە ئاستی تێکۆشانی گەلەکەمان، دەبینین بکوژان نەگەیشتوون بە ئامانجەکانیان. بێگومان هەردوو کۆمەڵکوژییەکە نە یەکەم و نە دوا کۆمەڵکوژی دەبن. وەک گەل دەتوانین لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە یەک بگرین، تێکۆشانی ئازادیمان لە هەموو جیهان بەرز بکەینەوە و بەرەو سەرکەوتن بیبەین و نەهێڵین دوژمن بگاتە ئامانجەکانی. بەم شێوەیە دەتوانین ڕێگە لە کۆمەڵکوژیی نوێ بگرین".

پاش پیشاندانی سینڤزیۆن دەربارەی کۆمەڵکوژی پاریس و ڕۆبۆسکی، یادەکە بە کۆنسێرتی میوزیکی هۆزان خانەمیر کۆتایی هات.