شەهیدانی پاریس و ئەو سێ ژنەی لە سلۆپی تیرۆرکران لە تۆرۆنتۆ یادکرانەوە

ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلمەز، ئەڤین گۆیی، میرپەرەوەر و عەبدولڕەحمان کزل کە لە هەردوو کۆمەڵکوژییەکی پاریسدا تیرۆرکران و سێوە دەمیر، پاکیزە نایر و فاتیمە ئۆیار کە لە شەڕی شارەکان شەهیدکران، لە تۆرۆنتۆ یادکرانەوە.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستپێکرد و بە نمایشکردنی بەڵگە فیلمێک لەسەر شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس و سلۆپی بەردەوام بوو.

لە مەراسیمەکەدا ئاماژە بەوەکرا، کە دەوڵەتی فەرەنسا لە هەردوو کۆمەڵکوژیەکە بەرپرسیارە و پێویستە دادگای فەرەنسا ئەو دوو کۆمەڵکوژییە ئاشکرا بکات. هەرەوەها داوای ئەوەکرا کە دەبێت دەوڵەتی تورک لە دادگای نێودەوڵەتی دادگایی بکرێت.

دواتر بە گۆرانیەکانی هۆزان دیار و مەروان تان، مەراسیمەکە کۆتایهات.