هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١٠ ی تشرینی یەکەم لە زیاتر لە ١٠٠ ناوەندی جیهان دەستی پێ کرد و تا دێت فراوانتر دەبێت. سەرۆک عەشیرەتی ئەلساعدی و سەرۆکی پارتی کۆمەڵەی دیموکراسی لە عێراق، شێخ ڕەحیم ئەلسەعیدی پشتگیری لە هەڵمەتی ئازادی کرد.
شێخ ڕەحیم گوتی: "هەڵمەتی خاوەندارێتیکردن لە هەڤاڵ و سەرۆک و ڕوناکبیر و بیرمەندی مەزن عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئێمە جێی دڵخۆشییە".
"هۆشمەندیی سەرۆک عەبدوڵا ئۆجالان دەکەنە ئامانج"
شێخ ڕەحیم تیشکی خستەسەر ئامانجی گۆشەگیری گوتی: "بەتایبەت هۆشمەندی و مێشکی ئافرێنەری سەرۆک عەبدوڵا ئۆجالان دەکەنە ئامانج. ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورک بەڕێوەی دەبات، لەنێو پەیماننامە گەردوونییەکانی مافی مرۆڤدا جێگەی نابێتەوە".
"ڕامانەکانی سەرۆک عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوینە"
شێخ ڕەحیم ڕایگەیاند، بە فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانرێت هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەتی پرسی کورد چارەسەر بکرێت.
پێویستە فشار لە دەوڵەتی تورک بگرێت
شێخ ڕەحیم داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و گوتی: "پێویستە دەوڵەتی تورک سەرۆک عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکات. داوا لە هەموو هێزە پێشکەوتووخوازەکانی جیهان دەکەین بۆ ئازادی سەرۆک عەبدوڵا ئۆجالان فشار لە دەوڵەتی نەتەوەپەرست و شۆڤێنستی تورک بکەن".