سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەنووس عیرفان ئوچار تۆمار کرا

بە بیانووی چالاکییە پیشەییەکانی، سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەنووس عیرفان ئوچار تۆمار کرا

سەبارەت بە ڕۆژنامەنووس عیرفان ئوچار، کە تۆمەتبار کراوە بە "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" بانگەشە هەیە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت. ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ئوچار لە گەڕەکێکی شاری دیلۆک لە هەڵکوتانە سەر ماڵێکدا دەستگیر کرا و بە بڕیاری لێکۆڵینەوەی دادوەری ئازاد کرا. دواتر داواکاری گشتیی بە تۆمەتی"ئەندامێتی لە ڕێکخستن" داوای سزای زیندانی ٧.٥ تا ١٥ ساڵی کردووە، جێی ئاماژەیە تۆمەتەکە لەلایەن دادگای تاوانە قورسەکانی شاری دیلۆکەوە پەسەند کراوە.

لە تۆمەتە ئامادەکراوەکەدا کاری پیشەیی ئوچار بە تاوان ناسراوە و تۆمەتبارکراوە بەو هەواڵانەی بڵاوی کردووتەوە، ئەو پرۆگرامانەی بەشداری تێدا کردووە و ئەو پەیج و ئاکاونتانەی لە میدیای دیجیتاڵدا بڵاوی کردووەتەوە.

ئوچار سەبارەت بەو تۆمەتانەی لەسەری ئامادەکراوە، وتی: "بەساڵانە دادگاکانی ئەستەنبوڵ زانیاری و بەڵگەی پێویستیان بۆ حازر نەکراوە. بۆیە بڕیاری لێکۆڵینەوەیان نەداوە و دۆسیەکەیان ڕەوانەی دیلۆک کرداوەتەوە و دوای ١٥ ساڵ سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە. ئەوەی باسی دەکەن بەڵگە و تاوان نییە. بەڵکوو ئەوان هەموو شتێک بە نائاسایی دەبینن."

جێی ئاماژەیە دانیشتنی یەکەمی دادگایی دۆسیەکەی ئوچار لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە دادگای تاوانە قورسەکانی ٢ی شاری دیلۆک بەڕێوەدەچێت.